ئەمریکا و ئیمارات دژی ئێران هاوکاری هەواڵگرییان هەیە

برایان هۆک، نوێنەری تایبەتی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە سەر هاوکارییە هەواڵگرییەکانی ئەمریکا و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی لە بەرانبەر ئێران جەختی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی ئیماراتی نەشناڵ، برایان هۆک، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە کاروباری ئێران لە گفتوگۆیەکدا لە هاوکاری واشنتۆن و هاوپەیمانە ناوچەییەکانی خۆی لە سەر ئێران هەواڵی دا.

برایان هۆک کە وەکوو سەرۆکی گرووپی هەنگاو دژی ئێران لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا چالاکی دەکات لە سەفەری خۆی بۆ ئیمارات ڕایگەیاند کە سەفەرەکەی بۆ ئەبووزەبی بۆ تۆکمە کردنەوەی هاوکارییەکان لە بەرانبەر هێرشەکانی ئێران، دوورەپەرێزی دیپلۆماتیکی ئەو وڵاتە و ڕاکێشانی پاڵپشتی ئەو وڵاتە بۆ پووچەڵ کردنەوەی نمایشتی هێزی ئێرانە.

هۆک هەروها ئاماژەی کردە سەر هاوکارییە هەواڵگرییەکان لە گەڵ ئیمارات لە ەبرانبەر ئێران و وتی لە گەڵ ئەبووزەبی لە نەتەوە یەکگرتووەکانیش هەڵوێستی هاوبەشمان هەیە.

لە ئەو گفتوگۆوەدا لە هەمان کاتدا هۆک پاگەندەی کردووە کە سەرەڕای سەپاندنی گەمارۆی نوێ، ئێران هێشتا دەتوانێت وەڵامی پێشنیارە دیپلۆماتیکەکانی ئەمریکا لە پێوەندی لە گەڵ دانوستانی نوێ لە سەر بەرنامەی ناڤۆکی و مووشەکی بداتەوە.

News Code 27063

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 7 =