بەڕێوە چوونی سەمپوزیۆمی نێودەوڵەتی applied computing له سنە

سەمپۆزیۆمی نێودەوڵەتی applied computing بە هاوکاری دوو زانکۆی کوردستان و ڕاپەڕین بە میوانداری زانکۆی ڕاپەڕین بەڕێوە چوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە پێوەندییە گشتییەکانی زانکۆی کوردستان، لە ئەو سەمپوزیۆمە دوو ڕۆژە کە بە بەشداری زانکۆی کوردستان و زانکۆی ڕاپەڕین بە میوانداری زانکۆی ڕاپەڕین و بە ئامادە بوونی مامۆستایانی کۆمپیۆتەری زانکۆ جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە ٢٩ و ٣٠ ی جۆزرەدان بەڕێوە چوو، بەڕێزان دکتۆر فەردین ئەخلاقیان، دکتۆر عەلیڕەزا عەبدوڵڵا پووری و دکتۆر پەرهام مورادی وەکوو وتارخوێنی میوان لە پەنێلە لێزانییەکان وتارەکانی خۆیانیان پێشکەش کرد. هەروەها، ٨ وتار لە لایەن مامۆستایانی گرووپی کۆمپیۆتەر و خوێندکارانی باڵای ئەو گرووپەوە پێشکەش کرا.

لە پەراوێزی ئەو سەمپۆزیمە، لە سەر هاوکاری زیاتری گرووپی کۆمپیۆتەری زانکۆی کوردستان و زانکۆی ڕاپەڕین لەوانە دامەزراندنی بواری خوێندنی هاوبەش، هاوکاری لێکۆڵینەوەیی، خولی کورت خایەن و بەڕێوە بردنی کارگەی لێزانی، باس و گفتوگۆ کرا.

News Code 27056

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 8 =