٢ گۆی هاوشێوەی زەوی لە نزیکی کۆمەڵەی هەتاو بینراوە

لێکۆڵەران دوو گۆی هاوشێوەی زەویان بینیوە کە لە دەوری ئەستێرەیەکی بچووک دەخولێتەوە. ئەستێرەکە یەکێک لە نزیکترین دراوسێیەکانی کۆمەڵەی هەتاوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە دەیلی مەیل، لێکۆڵەران دوو گۆی هاوشێوەی زەویان دۆزیوەتەوە کە لە دەوری ئەستێرەیەک دەخولێنەوە. ئەو گۆیانە لە مەودای ١٢.٥ ساڵی تیشیکی لە زەوین.

لێکۆڵینەوەی لێکۆڵەران تا ئێستا نیشانی داوە ئەو دوو گۆیە هاوشێوەی گۆیگەلێکن کە لە مەودای نزیک بە هەتاو لە کۆمەڵەی هەتاون. ئاڵبەت ئەو ئەستێرە کە گۆیەکان بە دەوریدا دەخولنەوە پلەی گەرمای زۆر لە سەرەوە نییە و هەروەها ١٠ جار لە خۆر سووکترە.

ماتیاس زشمیستر لە ئەنستیتۆی ئاسترۆفیزیا لە زانکۆی گاتینگن و لێکۆڵەری باڵای ئەو لێکۆڵینەوە دەڵێت: ئەو دوو گۆیە هاوشێوەی گۆیەکانی کۆمەڵەی هەتاون. ئەوان تۆزێک قورستر لە زەوین و لە بەر ئەوەی کە مەودایەکی نە زۆر نزیک و نە زۆر دووریان لە گەڵ ئەستێرەکەی خۆیان هەیە، بە ئەگەری زۆرەوە تێیاندا ئاو هەیە.

News Code 27054

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =