ئێران دیپلۆماسی بە دیپلۆماسی و شەڕ بە بەرگری وەڵام دەداتەوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە کاردانەوە بە قسەکانی نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە کاروباری ئێران، وتی: نەتەوەی ئێران دیپلۆماسی بە دیپلۆماسی، ڕێز بە ڕێز و شەڕ بە بەرگری وەڵام دەداتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباسی مووسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە کاردانەوە بە قسەکانی ئەم دواییەی برایان هۆک، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە کاروباری ئێران لە سەر ئەوەی کە ئێران ئەبێ دیپلۆماسی ئێمە بە دیپلۆماسی وەڵام بداتەوە نەک بە کردەوەی سەربازی، وتی: بەڕێز هۆک، ئایا چەندین ساڵ شەڕ و تیرۆریزمی ئابووری سەپیندراو بە سەر گەلی ئێران و پێشێل کردنی بەڵێن و بڕیارنامەکان ناو دەنێن دیپلۆماسی؟ گەلی ئێران دیپلۆماسی بە دیپلۆماسی، ڕێز بە ڕێز و شەڕ بە بەرگری وەڵام دەداتەوە.

News Code 27047

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 14 =