نووسەرێکی کورد خەڵاتی فستیڤاڵی نەتەوەیی چیرۆکی لە ئێران بردەوە

محەمەد عەلی دەستماڵی، نووسەری ناسراوی سنەیی توانی بۆ یەکەم جار وەک نووسەرێکی کورد پلەی یەکەمی فستیڤاڵی نەتەوەیی چیرۆک نووسی "فریشتە" لە ئاستی ئێران بباتەوە.

بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، پێنجەمین خولی فستیڤاڵی نەتەوەیی چیرۆک نووسی فریشتە ڕۆژی پێنج شەمە بە هەڵبژرادنی کەسانی براوە و بەرهەمە شازەکان کۆتایی پێهات.

لەم فستیڤاڵە نەتەوەییەدا محەمەد عەلی دەستماڵی بە کتێبی " تبعید بە بالکن ها" (دوور خستنەوە بۆ بانجێڵەکان) کە بەرهەمێکی فارسیە و دوایین کتێبی نووسەرە بەشداریی کردبوو و توانی خەڵاتی یەکەم بباتەوە.

محەمەد عەلی دەستماڵی زستانی ساڵی ڕابردوو کتێبی " تبعید بە بالکن ها" کە ۱۱ کورتە چیرۆکە و لە قەبارەی گیرفانیدایە لە ۱۴۰ لاپەڕەدا چاپ کرد.

پێشتر عەلی دەستماڵی کۆمەڵە شێعری تاڵترین قاوە، وەرگێڕانی شێعرەکانی شاعرێکی تورک زمانی بە کوردی چاپ کرد، هەروەها خۆی کۆمەڵەیەک شێعر  بەناوی " اسب سر بریدە بغض" و کتێبێکی کورتە چیرۆکی بە ناوی " اسبی برای مردن" نووسیوە و ئێستا لە بازاڕدا هەیە.

دەستماڵی جگە لە کاری نووسینی چیرۆک، لە مێژە سەرقاڵە بە ڕۆژنامەوانی و کارناسی پرسەکانی تورکیا و سووریا و هەرێمی کوردستانە و هاوپەیوەند بەم بابەتانە چەندین وتار و ڕاپۆرت و هەڤپەیڤینی ناوازەی لە میدیا ناوخۆییەکانی ئێران و گۆڤار و ڕۆژنامە جیهانییەکان بڵاو کردووەتەوە.

News Code 27045

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =