سوپا دەیتوانی فڕۆکەیەکی موسافری ئەمریکا دابخات

فەرماندەی هێزی ئاسمانی سوپای پاسداران ڕایگەیاند کە دەمانتوانی فڕۆکەیەکی ئەمریکایی بە ۳۵ موسافرەوە بپێکین بەڵام فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکەمان کردە ئامانج.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرماندەی هێزە ئاسمانیەكان سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، فڕۆكەیەكی جۆری P۸ بە ۳۵ موسافر لە تەنیشت ئەو فڕۆكە بێفرۆكەوانەی ئەمریکا کە ڕۆژێ پێنج شەمە سوپا پێکای، دەڕۆیشت و ئێمە بە ئاسانی دەمانتوانی ئەو فڕۆکە موسافریە بپێکین.

ئەمیر عەلی حاجی زادە، فەرماندەی گشتی هێزە ئاسمانیەكانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، رایگەیاند: "لە توانای هێزە ئاسمانیەكانی ئێراندا هەبوە كە ئەو فڕۆكەیەی دیكەش لەگەڵ فڕۆكە بێفڕكەوانەكەدا بە دابخات بەڵام ئەو كارەمان ئەنجام نەدا، چونكە ئامانجمان لە خستنەخوارەوەی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكە تەنیا هۆشداریدان بو بە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا".

راشیگەیاند :"ئەو فڕۆكەیە سنوورەكانی ئێرانی بەزاندوە و پێش ئەوەی بە ئامانجی بگرین چوار جار ئاگادارمان كردوەتەوە، بەڵام ئەوان گوێیان نەدا."

شیاوی ئاماژەیە سوپای پاسدارانی ئێران ڕۆژی پێنج شەمە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئێرانی لە ئاسمانی پارێزگای هورموزگان لە باشووری ئێران داخست.

News Code 27044

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 6 =