ڕازی هەنگاوە دنەدەرانەکانی ئەمریکا لە کەنداوی فارس/ فرۆکەیەک کە ڕاو کرا

ئەمریکا کە تا ئێستا لە هەنگاوگەلی دژە ئێرانیی بێ ئاکام بووە، سەر لە بەیانی ئەوڕۆ فرۆکەی بێ فرۆکەوانی سیخۆری خۆی ڕەوانەی ئێران کرد، بەڵام بەرەوڕووی وەڵامی بەزەبری پەدافەندی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بۆوە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر – بەشی نێودەوڵەتی: لە یەکەمین کاتژمێرەکانی سەر لە بەیانی ئەوڕۆ پێنج شەممە فرۆکەیەکی بێ فرۆکەوانی سیخۆریی "گلۆباڵ هاووک"ی ئەمریکی پاش دەستدرێژی بۆ ناو هەرێمی کوماری ئیسلامی ئێران لە لایەن پەدافەندی هێزی چەکداریی ئێران داخرا.

پەیوەندییە گشتییەکانی گشتیی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاندووە: کاتژمێرە سەرەتاییەکانی ئەوڕۆ (پێنج سەممە ٣٠ی جۆەزردان) فرۆکەیەکی بێ فرۆکەوانی سیخۆری لە جۆری "گلۆباڵ هاووک"ی ئەمریکی پاش دەستدرێژی بۆ ناو هەرێمی ئاسمانی و سەرزەینی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوچەی بەرامبەر بە کێوی موبارەکی پارێزگای هورموزگان، کرایە ئامانجی پەدافەندی هێزی هەوافەزای سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و داخرا.

کاتێک واشنتۆن بە داخرانی فرۆکەکەی ڕاچڵەکا

ئەو ڕووداوە دەنگدانەوەیەکی بەربڵاوی لە میدیاگەلی ناوچەیی و نێودەوڵەتیدا بوو. کاردانەوەی ئەمریکا بەو پرسە سەرەتا نکۆڵی کردن بوو، ئاوەها کە کاپیتان "بیل ئێرین (Bill Urban)" وتەبێژی ئەرکانی فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا لەوبارەیەوە ئیدعای کرد: فرۆکەی بێ فرۆکەوانی ئەمریکی هیچ گەشتێکی بە سەر هەرێمی ئاسمانی ئێراندا نەبووە.

ناوبراو ئیدعایشی کرد: هیچ فرۆکەیەکی ئەمریکی ئەوڕۆ لە هەرێمی ئاسمانی ئێراندا چالاکی ئەنجام نەداوە.

ئەوە لە کاتێکدایە کە ناوبراو ئاماژەی بە وردەکاریی زیاتر لەوبارەیەوە نەدا.

کەمێک دواتر بەرپرسێکی سەربازیی ئەمریکا کرانە ئامانجی فرۆکەی بێ فرۆکەوانی سیخۆری ئەو وڵاتەی لە نزیکی ئێراندا پشت ڕاست کردەوە؛ بەڵام ئەویش ئیدعای کرد کە فرۆکەکە نەچۆتە هەرێمی ئاسمانی ئێرانەوە!

هەر لەو پەیوەندییە "لۆکاس تاملینسۆن" هەواڵنێری فالس نیووزیش بە گێرانەوە لە بەرپرسێکی سوپای ئەمریکا کە نەیویست ناوی بدرکێندرێت، پاگەندەی کرد: فرۆکەی بێ فرۆکەوانی جۆری "تریتۆن-  MQ-۴C"ی سەر بە هێزی دەریایی ئەمریکا لە لایەن مووشەکی زەوی بە ئاسمانی ئێرانییەکان لە تەنگەلانی هورمۆز لە هەرێمی ئاسمانی نێودەوڵەتی کراوەتە ئامانج.

تایبەتمەندییەکانی فرۆکەی داخراوەی سیخۆریی ئەمریکا

فرۆکەی بێ فرۆکەوانی گلۆباڵ هاووک (Global Hawk) بەرهەمی کۆمپانیای نۆرسروپ – گرومەن بە کورتەناوی تایبەتییRQ-۴ ـه کە بۆ ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی سیخۆری و ناسینکاری لە لایەن هێزی ئاسمانی و دەریایی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە کەڵکی لێ وەردەگیردرێت.

بڕەوی ئۆپەراسیۆنیی ئەو فرۆکە بێ فرۆکەوانە نزیکەی ١٢ هەزار و ٣٠٠ ناتیکاڵ مایل (زیاتر لە ٢٢ هەزار کیلۆمەتر)ـه و توانای ئەنجام دانی ئۆپەراسیۆنی لە هەموو دۆخێکی کەشوهەوایی هەیە. بە گوێرەی زانیارییە بڵاو کراوەکان لە لایەن کۆمپانیای سازێنەری گلۆباڵ هاووک، بەشێک لە تایبەتمەندییە بەرچاوەکانی ئەو فرۆکە بێ فرۆکەوانە بریتین لە بەردەوامی لە گەشتی زۆر (زیاتر لە ٣٢ کاتژمێر بە بێ وەرگرتنی سووتەمەنی) لە بەرزایی باڵا (٦٠ هەزار پا بەرامبەر لە گەڵ ١٨ کیلۆمەتر لە ئاستی زەوی) بۆ ئەنجام دانی ڕاسپاردە سەرەکییەکانی خۆی واتە وێنەگری و نەخشەهەڵگریی ئانلاینی ناوچەگەلێکی بەربڵاو بە یارمەتیی کامێرا و سێنسۆرە جۆراوجۆرەکان. بە چەشنێک کە دەتوانێ لە رۆژێکدا ڕووبەرێکی ١٠٠ هەزار کیلۆمەتریی دووجا سکەن بکات و نەخشە هەڵگرێت و زانیارییەکانی خۆی بە کەڵك وەرگرتن لە جیهازاتی پەیوەندی بە خێرایی ٥٠ مێگا بایت لە چرکەدا ڕەوانە بکات.

زیاترین کێشی ئەو فرۆکەیە لە کاتی هەستان، تۆزێک زیاتر لە ١٤،٥ تۆنە کە دەتوانێ وەجبەگەلێکی بە کێشی ١٣٦٠ کیلۆگرام لە گەڵ خۆی هەڵگرێت.

بەدەنەی ئەو فرۆکەیە لە ئاڵمینیۆمە و بیچمیشی بە جۆرێک داڕێژراوە کە لە ئاستی ڕاداریی کەم بێتەوە. لە لایەکی دیکەوە ئەو فرۆکە بێ فرۆکەوانە دەوڵەمەندە بە سیستەمی گەرمایی سووتەمەنی کە یارمەتیی گەشت لە بەرزایی زۆری دەداتێ.

دەکرێ گلۆباڵ هاووک بە یەکێک لە چەڵ و چۆڵە گرانباییەکانی سوپای ئەمریکا بە ئەژمار بێنین، چونکە نرخی هەر فرۆکەیەکی بە لێکدانەوەی تێچووگەلی ئۆپەراسیۆنی و ڕاگرتنیی زیاتر لە ٢٢٠ ملیۆن دۆلارە و لەو ڕووەوە یەکێکە لە گرانبایی‌ترین فرۆکە بێ فرۆکەوانەکانی ئەمریکا.

گلۆباڵ هاووک (ئار کەی و - ۴) دوور بڕەوترین فرۆکەی ئۆپەراسیۆنی جیهانە. فرۆکەیەکی بێ فرۆکەوان بە دوو باڵی بەرز بە بێ پاش‌گەڕانەوەیی وەک باڵی گلایدێر کە بۆ سوار بوونە سەر هەوا و کەمکردنەوەی مەسرەفی سووتەمەنی لە بەرزایی زۆر کەڵکی لێ وەردەگرن. خاوەن دوو کلکە بە فۆڕمی ڤی (V)یه کە لە ناویاندا کالانی مۆتۆری توربۆفۆن جێگر کراوە.

فرۆکەکە لە بەشێ پێشەوەی بەدەنە (لە سەر فرۆکەکە) خاوەن ئانتێنێکی گەورە بۆ پەیوەندی سەتەلایتییە کە بۆتە هۆی زکدانی لە بەشێ پێشەوە. خاوەن خەزێنەی سووتەمەنی ناوخۆیی لە ناو باڵ و پێشەوەیە و لە مۆتۆرێکی توربۆفۆن ڕۆڵز ڕۆیسی ئەی ئی ٣٠٠٧ی ئێچ بەهرە دەبا کە بە ئێف ١٣٧ ناوی لێ دەبرێت و خاوەن توانستی ٧٠٥٠ پاوندە. ئەو فرۆکەیە توانای هەڵگرتنی وەجبەیەکی ٩٠٠ کیلۆگرامی بە سێنسۆرگەلی ناسینکارییە. ئەو جۆرە فرۆکە بێ فرۆکەوانە دەتوانێ تا بەرزازیی ٦٥ هەزار پایی هەڵفرێت و ٤ پێرسونێل کۆنتڕۆڵی دەکەن.

ئامانجی جموجۆڵی ئەمریکی

ئەو جموجۆڵانەی ئەمریکا لە پێناو ئەو شتەی خۆیان پێی دەڵێن گوشاری لانی زۆری بە ناوەڕۆکی هەڕەشەوە ئەنجام دەدرێ. بەڵام وەڵامی هێزی هەوافەزای سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بە رادەیەک بە زەبر بوو کە ئەگەر هەر دەستدرێژکارێک بیەوێ خەونی شۆم بۆ ئێران ببینێ، دەبێ هەزاران جار هەڵیسەنگێنی.

سەردار حسێن سەلامی نیوەڕۆی ئەوڕۆ لە کۆنگرەی ٥٤٠٠ شەهیدی پارێزگای کوردستان لە شاری سنە ڕایگەیاند: هەموو بیستتان کە سەر لە بەیانی ئەوڕۆ فرکەیەکی بێ فرۆکەوانی ئەمریکی لە کاتی هاتنە ناو ئاسمانی وڵاتەکەمان داخرا. ئەوە هەڵوێست و ژێستی سەرەکیی گەلی ئێران لە پێناو بەرخۆدان و بەرەنگاربوونەوەی دوژمنانە و داخستنی فرۆکەی ئەمریکی پەیامێکی ئاشکرا و ڕوونە. ئەو هەنگاوە سەلماندی کە پارێزەرانی سنوورەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەرامبەر هەر جۆرە دەستدرێژکاریی بیانی بەم وڵاتە، کاردانەوەی و بەرپرچ دانەوەی بەزەبر و کوشەندەی دەبێ.

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە سنوورەکانی وڵات هێڵی سووری ئێمەن، وتیشی: هەر دوژمنێک دەستدرێژی بکاتە سەر وڵاتی ئێمە تێکدەشکێندرێت و ئەوە پەیامێکی ڕاشکاوانەی سەربازانی ئەم نیزام و شۆڕشەیە و ڕێزنان لە تەواوەتی سەرزەوینی و بەرژەوەندیی گەلی ئێران پرێنسیپێکی گرینگ بۆ ئێمە دێتە ئەژمار.

سەردار سەلامی ئاماژەی بەوەش دا: گەلی ئێران بە دوای شەڕ لە گەڵ هیچ وڵاتێکی دیکەوە نییە، بەڵام بە هەموو هێز و توانستەوە بەرگری لە سنوورەکانی خۆی دەکات.

گۆڕانی بنەڕيتی لە هەڵوێستی ترامپ

جموجۆڵی ئەمریکی بۆ تاقیکردنەوەی ئێران لە کاتێکدا ڕوو دەدا کە دەیلی بیست لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند: دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا فەرامنی بە بەرپرسانی ئەووڵاتە داوە کە خۆ ببوێرن لە لێدوانی توند دژی ئێران.

فەرمانی ترامپ لەوبارەیەوە، پاش ئەوە ئەنجام درا کە میدیاگەلی رۆژئاوایی ماوەیەک لەوە پێش ڕایانگەیاند بوو کە مایک پەمپێئۆ و جان بۆڵتۆن وەزیری دەرەوە و ڕاوێژکاری ئەمنی نیشتمانی ئەو وڵاتە هەوڵ دەدەن سەرۆک کۆماری وڵاتەکەیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئێران ڕازی بکەن.

بە ڕاپۆرتی دەیلی بیست، ترامپ لەو فەرمانەی بە بەرپرسانی تیمی خۆی جەختی کردووە کە وڵاتەکەی بە دوای شەڕ لە گەڵ ئێران نییە.

ئەو هەواڵە بە گێڕانەوە لە ٢ بەرپرسی باڵای ئەمریکی و ٣ سەرچاوەی ئاگاداری دیکەی میدیایی ئاراستە کراوە.

بە گوێرەی ئەو سەرچاوانە، فەرمانی ترامپ نیشان دەدا کە واشنتۆن بە شێوەی بنەمایی هەڵوێستی دەوڵەتەکەی گۆڕیوە.

بە وتەی دەیلی بیست گێرانەوەگەلی دژواز کە بەرپرسانی دەوڵەتی ترامپ هەمبەر بە ئێران دەیخەنە ڕوو، بۆتە هۆی سەر لێشێوانی نوێنەرانی کۆنگریسی ئەمریکا.

۳ ڕووداو کە بۆتە هۆی هیوابڕانی ئەمریکا لە ئێران

سێ ڕووداوی گرینگ کە لە ماوەی حەوتەکانی ڕابردوو بووە هۆی هیوابڕانی زۆری ئەمریکا  بە نیسبەتی پێشخستنی ستراتژیای گوشار – دانوستان هەمبەر بە ئێران بریتین لە؛ یەکەم، وەڵامی توند و یەکلاکەرەوەی رێبەری باڵای شۆڕش بە پەیامی هەڵخەڵەتێنەری سەرۆک کۆماری ئەمریکا کە لە سەفەری سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن بۆ ئێران ڕاگەیێندرا.

دووهەم، شکست و بێ ئاکام بوونی واشنتۆن لە تۆمەتبار کردنی ئێران بە دەستهەبوون لە ڕووداوی تەقینەوەی نەوتبەرەکان لە دەریای عەمان.

سێهەم، ڕاگەیاندنی کاتی تێپەڕینی ئێران لە ئاستی دیاری کراوی بەرهەم هێنانی ئۆرانیۆمی پیتاندراو لە بەرجام و پلانەکانی داهاتووی بۆ کەم کردنەوەی پابەندییەکانی بەرجامی.

ئەو ڕووداوانە لە سەرودەمی نزیک بوونەوەی بە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ٢٠٢٠ی ئەمریکا، ترامپی تەواو بێ ئاکام و دەستەوەستان کردووە. ئێران گەلی جار ڕایگەیاندووە کە هیچکات دەسپێکەری شەڕ و پێکدادانی سەربازی نابێت، بەڵام وەڵامی توند دەداتەوە بە هەر جۆرە دەستدرێژکاری یان هەنگاوێکی دەنەدەرانە.

News Code 27036

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 9 =