گەمارۆکانی ئەمریکا دژی ئێران بووەتە هۆی ئاڵۆزی کەنداوی فارس

جێگری پارتی کۆماری خوازی گەلانی تورکیا پێی وایە ئەمریکا لە ئاڵۆز کردنی شا ڕێی وزەی جیهان ئامانجی جیاوازی هەیە کە یەکێکیان گوشار بۆ سەر ئێرانە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی-پەیمان یەزدانی: لە هەفتەی ڕابردوو لە حاڵێکدا کە سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن پاش ٤٠ ساڵ سەرقاڵی سەردانی تاران و گفتوگۆ لە گەڵ بەرپرسانی باڵای ئێران بوو جارێکی تر هەوڵی هاندەرانەی گوماناویمان لە دەریای عومان دی کە تێیدا هێرش کرایە سەر دوو نەوت هەڵگر.

دەستبەجێ پاش ئەو کارە ئەمریکا و هاوپەیمانە ناوچەییەکانی وەکوو هەمیشە بە بێ ڕادەست کردنی هیچ بەڵگەیەک و بە بێ ئەنجامی هیچ لێکۆڵینەوەیەکی ئێرانیان تۆمەتبار کرد. ئەوە لە حاڵێکدا کە زۆربەی کارناسان پێیان وایە کە ئەمریکا لە ئاڵۆز بوونی شاڕێی وزەی جیهان واتا کەنداوی فارس، زیاترین قازانج دەبات.

سەبارەت بە هەوڵی بەپەلەی ئەمریکا و تۆمەتبار کردنی ئێران لە دەستێوەردان لە تەقینەوەی پاپۆڕەکان، "ئەناتۆڵی کارتولوچی" ژێئۆپۆلیستی تایلەندی پێی وایە: تۆەمتەکانی ئەمریکا هیچ باوەڕێکیان پێ ناکرێت چونکوو تەنانەت تاوانێکی بچووکیش لە ناوخۆی ئەمریکا ڕووی بدایا بۆ چارەسەری و دۆزینەوەی هۆکارەکەی چەند ڕۆژ لێکۆێنەوە پێویست بوو چ بگاتە ڕووداوێک لە ئاستی نێودەوڵەتی کە لە ماوەی چەند کاتژمێر پاش ئەوە ئەمریکییەکان سزا دەردەکەن.

بە بڕوای کارناسانی ئەمریکا بە دروست کردنی قەیران لە کەنداوی فارس دەیەوێت چەند ئامانج بپێکێت کە گوشار بۆ سەر ئێران و کەم کردنەوەی دزەی ناوچەیی یەکێک لە ئامانجەکانی کۆشکی سپییە.

دوکتۆر عوسمان لوغ ئوغڵوو ئەندامی باڵای پارتی کۆماری خوازی تورکیا و باڵوێزی پێشووی تورکیا لە ئەمریکا لەم بارەوە بە هەواڵنێری مێهری وت: گەمارۆکانی ئەمریکا دژی ئێران نایاساییە و تەنیا دەبێتە هۆی ئاڵۆزی لە کەنداوی فارس و ئەگەری ڕووبەڕوو بوونەوەی سەربازی بەرز دەبێتەوە.

ناوبراو لە درێژەدا بە ئاماژە بە هەوڵە هاندەرانەکانی ئەمریکا لە کەنداوی فارس وتی: ئەمریکا بە ئەم کارانە نە تەنیا دەیەوێت گوشار بخاتە سەر ئێران بەڵکوو دەیەوێت پاڵپشتی بکات لە هاوپەیمانە ناوچەییەکانی خۆی واتا ئیسرائیل و عەرەبستان.

ناوبراو پێی وایە ئاڵۆزی دروست کردنەکانی ئەمریکا لە کەنداوی فارس و دژی ئێران جۆرێک یاری ئەمریکا لە گەڵ ئاگرە کە دەتوانێت ببێتە هۆی ئاڵۆزی ناوچەکە.

News Code 27027

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 9 =