زانیاری نوێ لە سەر مەرگی محەمەد مورسی ئاشکرا بوو

مێدیایەکی بریتانیایی وردەکاری نوێی لە مەرگی موحەمەد مورسی دەرخست.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی بریتانیایی ئیندیپندنت ڕۆژی چوارشەممە بە گێڕانەوە لە عەبدوڵڵا حەداد کە باوک و براکەی لە گەڵ موحەمەد مورسی یەکەم سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی میسر لە دادگا لێپرسینەوەیان لێدەکرا، ڕایگەیاند: پۆلیسی میسر موحەمەد مورسی لە حاڵێکدا کە زیاتر لە ٢٠ خولەک لە دانیشتنی دادگایی کردندا لە سەر زەوی کەوتبوو و وشیاری نەبوو، هەر وا هێشتەوە و یارمەتیان نەدەدا. 

ناوبراو بە پێی قسەی شایەت حاڵان، هێزە ئەمنییەکانی لە مەرگی مورسی تاوانبار کرد و وتی: هیچ یەکە لە پاسەوانان و هێزە ئەمنییەکان بە بۆنەی ئەو ڕووداوەوە کە بۆ مورسی ڕووی دا، ئاڵۆز نەبوون و هیچ هەوڵێکیان نەدا کە یارمەتیی بدەن. بڕێکیان کە پزیشک بوون داوای یارمەتی سەرەتاییان کرد؛ بەڵام مورسی هەروا لە سەر زەوی کەوتبوو و لە کۆتاییدا پاسەوانەکانی زیندان بردیانە دەرەوە.

بە ڕاپۆرتی ئیندیپندنت، حەداد وێڵ کردنی مورسی لە سەر زەوی بۆ ماوەیەکی درێژی بە ئەنقەست زانی و زیادی کرد: پاسەوانەکانی زیندان لە یەکەم کاردا پاش هاوارەکانی دۆستانی مورسی، بنەماڵەکەییان لە کۆبوونەوەی لێپرسینەوەکە کردە دەرەوە.

ئیندیپندنت بە گێڕانەوە لە حەداد نووسی کە یەک کەسی دیکەش کە بە هۆکاری ئەمنییەتییەوە نەیویست ناوی دەربخرێت قسەکانی حەدادی پشت ڕاست کردووەتەوە.

News Code 27025

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 4 =