بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە ئەلمانیتۆر، مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە میانەی سەردانی لە ناکاوی رۆژی ڕابردووی لە بنکەی گرووپی تیرۆریستیی سێنتکام، ئیدعای کرد کە دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە دوای شەڕ لە دژی ئێران نییە.
وتیشی: ترامپ شەڕخواز نییە و ئێمە هاوکات بە گرتبە بەری ڕێوشوێنگەلێک کە بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ئاستی ناوچەدا گرینگە، درێژە بە ناردنی پەیام دەدەین.
پەمپێئۆ سەبارەت بەوەی کە ئایا ئەمریکا وڵاتانی دیکە بۆ ناردنی پەیامەکە کردۆتە ناوبژیڤان، ڕایگەیاند: لە ناردنی زۆربەی پەیامەکان دەستمان بووە و تەنانەت لە ئیستاشدا لە گەڵ ئێران لە پەیوەندی داین هەتا پێیان بڵێین جیدین لە بەرەنگاربوونەوەی دەستدرێژییەکانیان.
ئیدعایشی کرد: لە دوای هاتنە سەرکاری ترامپ، ڕاسپاردەی ئێمە ڕازی کردنی ئێران بە پێشنەخستنی پلانی ناڤۆکی و گەشەی مووشەکی و هەڵمەتە ناژیرانەکانی دیکەیەتی کە لە سەرتاسەری جیهان ئەنجامی دەدەن و ئامانج لە ڕەوتی گوشارەکانیش هەمان شتە.
بۆچوونی ئێوە