ئەمریکا ناتوانێت ئێران گۆشەگیر بکات

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: ڕاگرتنی هەندێک هەنگاو لە چوارچێوەی بڕگەگەلی ٢٦ و ٣٦ی بەرجام سەرەڕای پاگەندەی هەڵەی هەندێک لە وڵاتان، کەمترین هەنگاوی ئێرانە لە کاردانەوە بە پشتگوێ خستنی ڕۆحی سەرەکیی بەرجام.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆماری، حوجەتولئیسلام حەسەن ڕۆحانی لە دانیشتنی ئەوڕۆ (چوارشەممە)ی لیژنەی دەوڵەت، ڕاگرتنی هەندێک هەنگاو لە چوارچێوەی بڕگەگەلی ٢٦ و ٣٦ی بەرجام سەرەڕای پاگەندەی هەڵەی هەندێک لە وڵاتان، بە کەمترین هەنگاوی ئێرانە لە کاردانەوە بە پشتگوێ خستنی ڕۆحی سەرەکیی بەرجام زانی و جەختی کرد: ئەمریکا بە داپەڕەکانی خۆی لە دژی گەلی ئێران، دەستی داوەتە جەنایەتی دژە مرۆیی و تیرۆریزمی ئابووری.

ڕۆحانی بە ئاماژە بەوەی کە ئەمریکا بە دوای تەریک خستنی ئێران و ئێران تۆقێنییە، وتی: داپەڕەکانی ئەمریکا لە دژی ئێران، نەک گەمارۆ، بەڵکوو جەنایەتی دژە مرۆییە، ئەگەر ئەوان هەندێک پیشەسازیی هەستیاری ئێمەیان گەمارۆ دەکرد، ئەوسا دەکرا وەک ەگمارۆ کردن ناوی لێ ببەین. بەڵام کاتێک ژیانی خەڵکی، خۆراک و پێداویستییەکانی خەڵکی گەمارۆ دەکرێن، دەبێ وەک جەنایەتی دژە مرۆیی و تیرۆریزمی ئابووری لێ ببرێت.

سەرۆک کۆمار وتیشی: بەوەشەوە هەموو لە سەر ئەو بڕوایەن کە ئێران خاوەن تاقەتی ستراتژیک و لوژیک و لێکدانەوەی ژیرانەیە و هەنگاوەکانی لە گەڵ یاسا و ڕیسا نێودەوڵەتییەکان هاوسەنگە و هەنگاوەکانی ئەم دوایەشی بۆ کەمکردنەوەی پابەندییەکان بە پێی بەرجام و بڕگەکانی ٢٦ و ٣٧ـه.

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە "بە داخەوە ڕۆحی بەرجام لە لایەن ئەوان و هەندێک لە هاوپەیمانانی دژ بە ئێمە زیانی پێگەیوە"، جەختیشی کرد: ڕۆحی بەرجام بریتییە لەوەی کە ئێران بتوانێ لەباری پەیوەندیی ئابووری و بازرگانییەوە بتوانێ لە هەلومەرجێکی گونجاودا پەیوەندی ساز بدات.

News Code 27021

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 13 =