بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر حاتەمی وەزیری بەرگری ئێران لە پەراوێزی کۆبوونەوەی لێژنەی دەوڵەت بە هەواڵنێرانی وت: ئەمریکا هەوڵ دەدات کە کاریگەریی بخاتە سەر ئەو وڵاتانەی کە بەرژەوەندیی هاوبەشیان لە رێڕەوە ئاوییەکانی کەنداوی فارسی هەیە.
وتیشی: لە لایەکی دیکەوە ئەمریکا هەوڵ دەدات گوشار بخاتە سەر ئێران و بەستێن بۆ لە ئێران ترسینی نوێ دروست بکات. ئەم گۆرانە ستراتێژیکە پرسێکی جیدیە و دەبێ بلیمەتە ناوخۆیی و بیانییەکان بە وردی لەبەرچاوی بگڕن.
حاتەمی ئاماژەی بە گۆڕانی هەڵسوکەوتی ئەمریکا لە ساڵانی ڕابردوو کرد کە گرووپە تیرۆریستیەکان بەکار دێنێت لە پێناو گەیشتن بە ئامانجەکانی و ڕایگەیاند: ئەوەی کە لە فەجیرە ڕوویدا زۆر لە کارەکانی ئەمریکا دەچێت کە لەم ساڵانەی رابردوودا کردوویەتی.
زیادیشی کرد: دۆخەکە دژوارە. بێ گومان ئێران ئەم تۆمەتەی ئەمریکا ڕەتدەکاتەوە. هێزە چەکدارەکانی ئێران جگە لە پاراستنی ئاسایش لە ناوچەکە هیچ کارێک ناکەن.
وەزیری بەرگری ڕایگەیاند: هێزە چەکدارەکان و دیکەی کۆمەڵەکانی سەر بە ئێران وەکوو ڕێکخراوی بەندەرەکان و هێزی دەریاوانی، پاش ئەو ڕووداوە، یەکەمینەکان بوون کە بۆ ڕزگارکردنی نەوت کێشەکان گەیشتن و 23 کەسیان ڕزگار کرد و دواتر چوونە یارمەتیدانی نەوتکێشی دووەم. ئەو ڤیدیۆیەی بڵاوکراوەتەوە دیار نییە هی کەی و چ ڕێکەوتێکە.
بۆچوونی ئێوە