ترامپ دیسان سووکایەتی بە گەلی ئێران کرد

سەرۆک کۆماری ئەمریکا وێڕای سووکایەتی بە گەلی ئێران وتی: ئەبێ چاوەڕوان بین سەبارەت بە پرسی ئێران چی ڕوو دەدات؟

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا وتی ئەمریکا بۆ بەربەرەکانێ لە گەڵ ئێران بە تەواوەتی ئامادەیە، چونکوو ئاڵۆزییەکان پاش هێرش بۆ سەر چەندین نەوت هەڵگر و پاش ڕاگەیاندنی تاران لە سەر بەرز کردنەوەی ئاشتی پیتاندنی ئۆرانیۆم، زیادی کردووە.

ترامپ وتی: ئێمە بە تواوەتی ئامادەین. ئەبێ ببینین چی ڕوو دەدات. ئەگەرچی بە ئەوەی کە ئەوان ئەنجامیان داوە بڕوانن، من بەس لە سەر هەفتەی ڕابردوو قسە ناکەم بەڵکوو باس لە ماوەیەکی درێژ دەکەم، دەبینن کە ئەوان گەلی تیرۆر بوون.

ناوبراو زیادی کرد: هەوڵی سەبازی و شەڕ دژی ئێران دەتوانێت بۆ ڕێگری لە دەست پێڕاگەیشتنی ئێران بە چەکی ناڤۆکی بێت. بە دڵنیاییەوە بە بۆنەی چەکی ناڤۆکییەوە ئەگەری شەڕ هەیە بەڵام سەبارەت بە پرسەکانی تر، شتێک ناڵێم.

News Code 27010

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =