بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی شەمخانی لە دەیەمین کۆبوونەوەی نێودەوڵەتیی نوێنەرانی باڵای کاروباری ئەمنیی وڵاتان کە لە شاری ئۆفای ڕووسیا، وتی: ئەوڕۆکە ناوەڕۆک، بیچم و شێوەی هەڕەشەگەلی ئەمنی گۆڕاوە و بە داخەوە شایەدی پەرەسەندنی خێرای هەڕەشەگەلی نوێ و ئاوێتەیی (هیبریدی) لە جیهانین.
وتیشی: هەڕەشەگەلی نوێی ئەمنی سنووری زەوینی، ئاسمانی و دەریایی تێپەڕاندووە و ئەوڕۆکە ڤایرۆسێکی نەرم ئامێری دەتوانێ کاری چەكیکی ناڤۆکی بکات.
شەمخانی لە درێژەدا بە ڕەخنە لە ئەمریکا وەک شەڕخوازترین وڵات لە درێژەی مێژوو، جەختی کرد: ئەمریکا ئاسایشی سیستەمی نێودەوڵەتیی بە شێوەی یەک لایەنە و لە رێگەی گەمارۆگەلی سەرووسنووری، ناسەقاگیر کردووە و سیستەمی دراوی و بانکی و تۆڕی دارایی نێودەوڵەتی وەک چەکێک بۆ هێرش کردنە سەر وڵاتانی سەربەخۆی ژێر هێژمۆنیای خۆی بە کار دێنێت و وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا بۆتە وەزارەتی جەنگ.
ناوبراو وێرای ڕەخنە لە ئەمریکا بۆ بە تیرۆریزم ناساندنی بەشێک لە سوپای کۆماری ئیسلامی ئێران ، جەختیشی کرد: پێویستە وڵاتانی جیهانی بە داڕشتنی میکانیزمێکی چەند لایەنە لە بەرامبەر ئەو دێوەزمە دڕندەیە بەوەستن و تێکی بشکێنن.
سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران لە درێژەدا پێشنیارگەلێکی بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەی ئاوێتەیی ئاراستە کرد کە بریتین لە: ١) هەوڵی هاوبەش بۆ ئازادکردنی ئابووریی جیهان لە قۆرخەگەریی دۆلار و ڕەخساندنی هەلی سەربەخۆیی لە سیستەمی دراوی و بانکی جیهان لە دەرەوەی هێژمۆنیای ئەمریکا، ٢) ڕاوەستن لە بەرامبەر دەستێوەردان، زەخت، باجگرتنی ئابووریی ئەمریکا لە پێناو جێگر کردنی ئاسایش و ئاشتی نێودەوڵەتی، ٣) بە فەرمی نەناسین و بەرەنگاربوونەوەی گەمارۆگەلی سەروو وڵاتیی دەوڵەتی ئەمریکا لە دژی وڵاتان بە بەڕێوەبردنی دانیشتنی نێودەوڵەتی و سازدانی میکانیزمی هەمیشەیی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەمریکا بە بەشداری و ئامادەبوونی وڵاتانێک کە دژی گەمارۆ یەک لایەنەکانی ئەمریکان و ٤) یارمەتیی هاوبەش بە وڵاتانێک کە کەوتوونەتە ژێر هەڕەشەگەلی نوێی ئەمنی، بە تایبەت لە هەلومەرجی ئێستادا یارمەتی دانی دەوڵەتی یاسایی مادورۆ لە ڤێنزۆئیلا لە بەرامبەر دەستێوەردانە تێکدەرەکانی ئەمریکا پێویستە.
بۆچوونی ئێوە