عه‌ره‌بستان تاکوو ۵ ساڵی دیکه‌ مایه‌پووچ ده‌بێته‌وه‌

راپۆڕتی سه‌ندووقی نێونە‌ته‌وه‌یی دراو ئاشكرای ده‌کات که‌ عه‌ره‌بستان به‌ نرخی نه‌وتی که‌متر له‌ نرخی ئێستا، تاکوو ۵ ساڵی دیکه‌ رووبه‌ڕووی کێشه‌ی کورتهێنانی بودجه‌ ده‌بێته‌وه‌.

به‌ پێی هه‌واڵی ئاژانسی مێهر له‌ سی ئێن ئێن، راپۆڕتی نێونه‌ته‌وه‌یی دراو نیشانی ده‌دات که‌ له‌ ئه‌گه‌ری دابەزینی نرخی نه‌وتی خاو بۆ ژێر بەرمیلێک ۵۰ دۆلار، زۆربه‌ی وڵاتانی ناوچه‌که‌ تاکوو ۵ ساڵی دیکه‌ رووبه‌ڕووی کورت هێنانی بودجه‌ ده‌بنه‌وه‌ که‌ له‌ لووتکه‌ی ئه‌م وڵاتانه‌دا عه‌ره‌بستانی سعوودی وه‌ستاوه‌.

به‌ پێی راپۆڕتی سه‌ندووقی نێونه‌ته‌وه‌یی دراو؛ عه‌ره‌بستان، عه‌مان و به‌حره‌ین به‌شێکن له‌و وڵاتانه‌ی ئه‌ندامی ئۆپێک که‌ هه‌ر هه‌موو داهاته‌کانیان له‌ رێگه‌ی فرۆشتنی نه‌وته‌وه‌ دابین ده‌کرێت و له‌ ئه‌گه‌ری درێژه‌ کێشانی ئه‌م دۆخه‌ ده‌بێت چاوه‌ڕوانی کاره‌سات بن.

سه‌ندوقتی نێونه‌ته‌وه‌ی دراو رایگه‌یاند که‌ له‌م ساڵدا دابەزینی نرخی نه‌وت ۳۶۰ ملیارد دۆلار زه‌ره‌ری له‌ وڵاتانی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاست داوه‌. له‌م راپۆڕته‌دا هاتووە که‌ عه‌ره‌بستانی سعودی بۆ رێکخستنه‌وه‌ و باڵانسکردنی بودجه‌که‌ی ده‌بێت هه‌ر بەرمیلێک نه‌وتی خاو به‌ ۱۰۶ دۆلار بفرۆشێت.

به‌ پێی لێکدانه‌وه‌کانی سه‌ندووقی نێونه‌ته‌وه‌یی دراو له‌ ئه‌گه‌ری درێژه‌کێشانی ئه‌م باردودۆخه‌ی ئێستا، تاکوو ۵ ساڵی دیکه‌ عه‌ره‌بستان رووبه‌ڕووی کاره‌ساتی بێ پاره‌یی ده‌بێت ‌.

له‌م راپۆرته‌دا هاتووه‌ که‌ به‌ پێچه‌وانه‌ی وڵاتی عه‌ره‌بستان، وڵاتانی دیکه‌ی شێخ نشینی ته‌نیشت که‌نداوی فارس وه‌ک کوه‌یت، ئیمارات و قه‌ته‌ر به‌ نه‌وتی ۵۰ دۆلاریه‌وه‌ ده‌توانن ساڵانێکی زۆر به‌رده‌وام بن.

شاره‌زایان له‌سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌ن که‌ عه‌ره‌بستان پاره‌یه‌کی خه‌یاڵی بۆ‌ گرووپه‌ چه‌کداره‌کان له‌ وڵاتانی جۆراوجۆردا ته‌رخان کردووه‌ که‌ ئه‌م تێچوونانه‌ له‌ ساڵانی داهاتوودا ده‌بنه‌ کێشه‌ بۆ ئه‌م وڵاته‌.

News Code 270

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 1 =

    بۆچوونەکان

    • کامێنتە بڵاوکراوەکان: 1
    • Pending Comments: 0
    • Rejected Comments: 0
    • ماهی 13:25 - 2015/10/28
      0 0
      سلاوه مان دو نه بن