داخوازیی دەمیرتاش لە کوردی تورکیا سەبارەت بە هەڵبژاردنی ئەستەنبۆڵ

هاوسەرۆكی پێشووی هەدەپە پەیامێكی بۆ دەنگدەرانی هەدەپە دەنێرێت و دەڵێت بڕوامان بەوە هەیە ئێستا پشتگیری لە ئەكرەم ئیمام ئۆغلو وەكوو سەرۆكی شارەوانی ئەستەنبۆڵ بكەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەلاحەدین دەمیرتاش، لە زیندانەوە لەڕێگەی سۆسیال میدیاوە پەیامێكی بڵاو كردەوە بۆ پشتگیری لە ئەكرەم ئیمام ئۆغلو كاندیدی هاوپەیمانی (میللەت).

دەمیرتاش لەو پەیامەدا دەڵێت: پێی وایە ئەوان بە یەكەوە جوانن و  ئەگەر هەدەپە نەبێت و هەدەپە بخرێتە دەرەوەی بازنەی سیاسییەوە، هیچ شتێك جوان نابێت. هەروەها بە ئاكەپە دەڵێت ئیدی دەبێت تێبگەن كە بە زۆر هیچ شتێك جوان ناكرێت.

هاوسەرۆکی زیندانی کراوی هەدەپە ڕایگەیاندووە:  "هەڵبژاردنی شارەوانییەكانی ئەستەنبۆڵ كەمی ماوە، كە بە زۆر هەڵبژاردن دووبارە كرایەوە، هەڵوێستی هەدەپە لە لایەن سەركردایەتی هەدەپەوە ئاشكرا كرا و هەموومان دەزانین هەڵوێستیان چۆنە، بۆیە دڵنیام ئەوەی پێویست بێت دەیكەن و ئەركی خۆیان ڕادەپەڕێنن."

ڕاشیگەیاندووە کە" بڕوام وایە هیچ كەسێك دوودڵ نییە و بڕواشم وایە نابێت دوودڵ بن، چونكە ئەمە هەڵبژاردنێك نییە كە دەمێك بێت كەسەكە هەڵبژێردرا بێت. ئەگەر ئێمە بمانەوێت رێگەی دیموكراتی، ئاشتی، عەدالەت، یەكسانی، ئازادی بكەینەوە، بێگومان هەڵویست و پەیوەندی هەدەپە بە هەڵبژاردنەوە زۆر گرنگە".

لە کۆتایشدا داوا دەكات پشتگیری لە ئەكرەم ئیمام ئۆغلو بكەن لە هەڵبژاردنی شارەوانییەكانی ئیستەنبۆڵ لە ٢٣ی حوزەیران.

News Code 26999

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 3 =