سەدا ٨٠ ی یەمەنییەکان پێویستیان بە یارمەتی خۆراک هەیە

بەرپرسێکی نەتەوە یەکگرتووەکان لە پێداویستی بەپەلەی سەدا ٨٠ ی یەمەنییەکان بە یارمەتی خۆراکی هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سەدی بەلەد، مارک لوکاک بەرپرسی کاروباری مرۆیی و فریاکەوتنی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە سەدا ٨٠ ی دانیشتووانی یەمەن پێویستیان بە یارمەتی بەپەلەی خۆراکی هەیە.

ناوبراو لە درێژەدا زیادی کرد: توندوتیژییەکان لە یەمەن لە ساڵی ٢٠١٦ ەوە بەرز بووەتەوە و ژمارەیەکی زۆری بنەماڵە یەمنییەکان بە هۆی پێکدادانەکانەوە لە ئەو وڵاتە ماڵەکانی خۆیانیان بەجێ هێشتووە.

لوکاک وتیشی: پێکدادانەکان لە ئەو وڵاتە بووەتە هۆی کوژران و بریدانر بوونی ژمارەیەکی منداڵ.

ناوبراو خوازیاری ئاگربڕ لە یەمەن و دەستپێکی گفتوگۆی سیاسی لە ئەو وڵاتە بوو.

News Code 26998

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 7 =