ئۆلتیماتیۆمی موقتەدا سەدر بە عادل عەبدولمەهدی

رێبەری رەوتی سەدر ئۆلتیماتیۆمی دا کە دەبێ لە ماوەی ۱۰ رۆژی داهاتوودا پێكهاتەی حكومەتی عێراق تەواو بكرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە پەیامێكدا كە نووسینگەی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر بڵاویكردوەتەوە، لە زاری موقتەدا سەدرەوە راگەیەندراوە: "سەرجەم لایەنە سیاسیەكان سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران رابسپێرن، كە كابینە وزاریەكەی حكومەت تەواوبكات و لە ماوەی ۱۰ رۆژی داهاتودا پێكهاتەی حكومەت تەواو ببێت".

سەدر لە پەیامەكەیدا هۆشداریشیداوە:  "ئەگەر كابینە وزاریەكەی حكومەتی ئێستا لەو ماوە دیاریكراوەدا تەواو نەكرێت، ئێمە هەڵوێستی دیكە دەنوێنین".

لەبارەی ئەو هۆشداریەوە موقتەدا سەدر رونیكردوەتەوە، "ئێوە لەبارەی هەڵوێستەكانمانەوە شارەزان".

News Code 26996

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 0 =