ئێران سەرەخۆشی کۆچی دوایی محەمەد مورسی کرد

 وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە دەرکردنی پەیامێک سەرەخۆشێ محەمەد مورسی ، سەرۆک کۆماری پێشووی میسری کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس، مووسەوی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ڕایگەیاند: هەواڵی کۆچی دوایی محەمەد مورسی ، سەرۆکی پێشووی میسر و هەڵبژێردراوی یەکەمین هەڵبژاردنی گەورەی خەڵکی میسر دای سەرکەوتنی بزووتنەوەی خەڵکی ئەم وڵاتە، بووە هۆی خەم و پەژارە.

لە پەیامی وەزارەتی دەرەوەی ئێراندا هاتووە: کۆماری ئیسلامی ئێران وێڕای ڕێزگرتن لە ڕوانگەی گەلی گەورە و سەربەرزی میسر، کۆچی دوایی محەمەد مورسی لە خەڵک، بنەماڵە و بەجێماوان و لایەنگرانی سەرەخۆشی دەکات.

هەروەها ئێران هیوای بەخشین و دڵۆڤانی خوای گەورەی بۆ مورسی خواستووە و داوای سەبووری و ئارامی بۆ گەلی گەورەی میسر کردووە.

News Code 26995

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =