بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیلهان عومەر، نوێنەر و ئەندامی دیمۆکراتی مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا ، کاردانەوەی بە بڕیاری ئێران لە سەر هەڵپەساردنی بڕێک سنوورەکانی خۆی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی نواند.
نوێنەری دیمۆکراتی مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا لە کاردانەوە بە بڕیارە ناڤۆکییەکانی ئێران لە ڕێککەوتن ناڤۆکی لە هەژماری توییتەری خۆی نووسی: وەڵامی ئەمریکا بە ئەو پرسە ئەبێ گەڕانەوە بە مێزی دانوستان و گەڕانەوە بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێران بێت.
بە وتەی ئیلهان عومەر هیچ یەکە لە ئەوانە ڕووی نەدەدا ئەگەر ترامپ لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێران دەرنەچووبایە.
ڕۆژی ڕابردوو ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی ئێران ڕایگەیاند کە لە داهاتوویەکی نزیک ڕیژەی ئۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران سنووری ٣٠٠ کیلۆگرام تێدەپەڕێنێت.
بۆچوونی ئێوە