بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەشکەر موحەمەد باقری سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە سەربازیییەکانی ئێران ڕایگەیاند: کۆماری ئیسلامی ئێستا لە گەڵ دوژمنانێکی بێ ئەخلاق و فریودەر وەکوو ئەمریکا بەرەوڕوویە کە لە لایەکەوە گوشارەکان لە سەر ئێران زیاد دەکاتەوە و لە لایەکی ترەوە باس لە دانوستان دەکات؛ واتا ستراتیژی زیاترین گوشار و دروشمی دانوستان کە ئەوە ستراتیژی مەترسیداری دوژمنە کە ئێمە لە گەڵی بەرەوڕووین.
وتیشی: ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی دەنگۆگەلێک لە سەر رووداوەکانی ئەم دواییەی کەنداوی فارس بڵاو دەکەنەوە و تۆمەت دەدەنە پاڵ ئێران؛ کەواتە ئەوان ئەبێ ئەو ڕاستییە بزانن کە کۆماری ئیسلامی ئێران ئەگەر بیەوێت بەر بە هەناردە کردنی نەوت لە کەنداوی فارسەوە بگرێت، بە هۆی بەهێز بوونی وڵات و هێزە چەکدارەکان، ئەو بڕیارە بە تواوەتی و ڕوون ڕادەگەیێنێت.
بۆچوونی ئێوە