ئیسرائیل ژمارەی چەکە ناڤۆکییەکانی خۆی زیاتر کردووەتەوە

ڕێکخراوی نێودەوڵەتی ئاشتی ستۆکۆهڵم(سیپری) لە نوێترین ڕاپۆرتی خۆی لە بەڕۆژ کردنەوەی وزەخانە ناڤۆکییەکانی جیهان سەرەڕای کەم کردنەوەی ژمارەی چەکە ناڤۆکییەکان لە چاو ساڵی ڕابردووی زایینی هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕێکخراوی نێودەوڵەتی سیپری، ڕاپۆرتی نوێی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی ئاشتی ستۆکۆهڵم باس لەوە دەکات کە ٩ هێزی ناڤۆکی جیهان لەوانە ئەمریکا، ڕووسیا، بریتانیا، فەڕەنسا، چین، هیند، پاکستان، ئیسرائیل و کۆریای باکوور بە گشتی خاوەن ١٣ هەزار و ٨٦٥ چەکی ناڤۆکین.

هەرچەند ئەو رێژە ٦٠٠ ژمارەی کەمتر لە چەکە ناڤۆکییەکانی ساڵی ٢٠١٨یە کە ژمارەیان ١٤ هەزار و ٤٦٥ بوو بەڵام ئەو ڕاپۆرتە باس لەوە دەکات کە خاوەندارانی ئەو چەکانە لە یەک ساڵی ڕابردوو جیهازاتی خۆیانیان بەڕۆژ کردووەتەوە.

ئەو ڕاپۆرتە هەروەها هێناویە کە ئیسرائیل لە ساڵی ٢٠١٩ ژمارەی چەکە ناڤۆکییەکانی خۆیی لە ٨٠ دانەوە، بە نزیک بە ٩٠ دانە زیاد کردووە.

هەروەها ژمارەی چەکە ناڤۆکییەکانی چین لە ٢٨٠ دانەوە لە ساڵی ڕابردوو بۆ ٢٩٠ لە ئەمساڵ زیادی کردووە.

News Code 26988

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 8 =