بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە "النهرین"، سەرچاوەگەلی ئاسایش لە بەسرە ئەوڕۆ (دووشەممە) لە کۆبوونەوەی بە پەلەی ئەمنی لە ناوچەی ئەبی خەتیب لە باشووری پاریزگای بەسرە، دوای دۆزرانەوەی بەڵگە و دایکۆمێنتی داعشی هەواڵیان دا.
ئەو سەرچاوانە ڕایانگەیاند: فەرماندەیی ئاسایش دوای دۆزرانەوەی ئەو بەڵگانە بە ناوەڕۆکی هەڕەشەوە لە ناوچەی ئەبی خەتیبی بەسرە کۆبوونەوەی بە پەلەی ئەمنیی بەڕێوە برد.
ڕاشیانگەیاند: پاش ئەو دانیشتنەی فەرماندەکانی ئاسایش بەو ئاکامە گەیشتن کە بەڵگە و دایکۆمێنتە دۆزراوەکان دەروەستی بە داعشەوە نییە و لە رێگەی یەکێک لە گومان لێکراوانی ژێر چاوەدێری و بە ئامانجی ئاژاوە و بشێوی نانەوە و ناسەقامگیری بڵاو بۆتەوە.
بۆچوونی ئێوە