ئێران ٦ی پووشپەڕ ئاستی ٣٠٠ کیلۆگرام ئۆرانیۆمی پیتاندراو تێدەپەڕێنێت

وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی وتی: گەیشتووینەتە دوا رۆژەکانی مۆڵەتی دیاری کراو و رۆژی ٦ی مانگی پووشپەر (٢٧ی جوون) لە ئاستی ٣٠٠ کیلۆگرام ئۆرانیۆمی پیتاندراو تێدەپەڕین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بێهرووز کەماڵوەندی وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئەوڕۆ (دووشەممە) لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا کە لە کۆمەڵەی ناڤۆکیی ئاوی قورسی ئەراک بەڕێوە چوو، ڕایگەیاند: رۆژی ٦ی مانگی پووشپەر (٢٧ی جوون) لە ئاستی ٣٠٠ کیلۆگرام ئۆرانیۆمی پیتاندراو تێدەپەڕین و جگە لەوە ئاستی بەرهەم هێنەری بە لێشاو پەرە دەستێنێت و ئێمە پاش تێپەڕبوون لە ٣٠٠ کیلۆگرام، ڕەوتی بەرزکردنەوەی ئۆرانیۆمی پیتاندراو بە پلەی خوارێ لە ٣،٦٧ لە سەد خێراتر دەکەین.

ناوبراو بە ئاماژە بە بەهرە وەرگرتن لە ئاوی قورس لە بواری پزیشکی و پێداویستیی دیکە، وتیشی: لەوە بە دوا بڕیار نییە ئاوی قورس وەک مادەی سەرەتایی هەناردە بکەین، بەڵکوو دەمانەوێ لە پیشەسازیی باڵای وڵات کەڵکی لێ وەرگرین و ئەو کارە لە باری ئابوورییەوە بایەخێکی زێدەیی بالای هەیە.

کەماڵوەندی بە ڕاگەیاندنی "تێپەڕین لە ١٣٠ تۆن بۆ سەرێ ئامانجی ئێمە نییە، بەڵام چیتر وەک بەڵێنێک لێی ناڕوانین، جەختی کرد: ئەورووپییەکان هێشتا کاتیان ماوە و ئەو یەک ساڵەی چاوەروان بووین، چاوەروانیی ستراتژیک بوو و هەر بۆیە لە قۆناغی دووهەمی کەمکردنەوەی بەڵینە بەرجامییەکان، چاوەروانی بڕیاری بەرپرسان دەبین.

وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی بە ئاماژە بەوەی کە وەزارەتی دەرەوە بەرپرسی لێکدانەوەی بڕیارەکانە، ڕایگەیاند: چیتر لەووە زیاتر چاوەروان نابین و ئەورووپییەکان دەبێ بزانن کە ئەگەر ئەو دوو داپەڕەی کە ئێمە لە قۆناغی یەکەمدا ئەنجاممان دا کاتبەر بووە، ئەوا لە قۆناغی دووهەم بە تایبەت لە بەرزکردنەوەی ئاستی پیتاندنی سەرووی لە سەدا ۳.۶۷ زووتر هەنگاو دەنێین و ڕەنگە یەک دوو رۆژ زیاتر کات نەبات.

ناوبراو لە درێژەدا ڕووانییە ڕەوتی داڕشتنەوەی رێئاکتۆری ئەراک و ڕوونی کردەوە: بەرپرسان فەرمانیان پێداوین کە هەر دوو رێئاکتۆرەکەی ئەراک هاوکات وەگەڕ بخەین. لە ڕاستیدا ئەگەر کار بە ڕێئاکتۆری تازە داڕێژراو بە خاوی چووە پێش، ئەوا ئێران بڕیار دەدا بگەڕێتەوە سەر ڕێئاکتۆری پێشوو.

ڕاشیگەیاند: زۆرترین نیگەرانیی رۆژئاوا لە سایتی ئەراک بەرهەم هێنانی ئۆتۆماتی پۆلۆتۆنیۆم لە ڕێئاکتۆری پێشوو بوو. کەواتە هەر کام لەو دوو ڕێئاکتۆرە هەڤیازی و خەساری تایبەت بە خۆیان هەیە و بەو پێیە کار لە هەر دووکیان پەیوەستە بە بڕیاری ئێمە.

کەماڵوەندی هەروەها سەبارەت بە سایتی فۆردۆ لە قۆناغی دووهەمی کەم کردنەوەی پابەندییەکانی بەرجام وتی: هەلومەرجی ئیستای سایتی فۆردۆ بە نیسبەتی ڕابردوو گۆرانی زۆری بە سەردا هاتووە و تەنیا شتێک کە لەو سایتەدا کەمە، پیتاندنە و بەوەشەوە نیوەی دەزگاکان ئامادەن و هەر کات بمانەوێ دەتوانین لەو سایتەشدا دەست بکەین بە پیتاندن.

News Code 26979

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 11 =