هەواڵی ئازاد کردنی دەمیرتاش وەدرۆ خرایەوە

پارێزه‌ری سەلاحەدین دەمیرتاش ڕەتی کردەوە کە هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە لە ڕۆژانی سەروبەندی هەڵبژاردنی ئەستەنبۆڵ لە زیندان ئازاد بکرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مه‌سعوود ئۆزه‌ر پارێزه‌ری سەلاحەدین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکی پێشووی هه‌ده‌په‌،ڕایگەیاند ئەو هەواڵانە ڕاست نین کە باس لە ئازادکردنی دەمیرتاش دەکەن.
 لە ڕۆژانی رابردوو چەندین جار لە میدیاکانی ناوچە هەواڵێک بڵاو بووەوە گوایە له دانیشتنی دادگه‌ی ده‌میرتاش له‌ ڕۆژانی ۱۸ و ۱۹ی مانگی حوزه‌یراندا بڕیاری ئازاد کردنی هاوسەرۆکی زیندانی کراوی هەدەپە دەردەچێت.
مەسعوود ئۆزەر وتی:  هیوامان بە بڕیاری دادگەی مافی مرۆڤی ئەورووپایە بۆ یەکلایی کردنەوەی دۆسیەکەی دەمیرتاش.
 

News Code 26978

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 6 =