داعش  لە کارە تیرۆریستییەکاندا زیاتر لە ڕابردوو ژنان بە کار دێنێت

لە حاڵێکدا کە گرووپی تیرۆریستی داعش پاش شکستە بەردەوامەکانی لە سووریا زیاتر لە ڕابردوو ڕووی کردووەتە بەکارهێنانی ژنان لە ئەنجامی هێرشە تیرۆریستییەکان لە وڵاتانی ڕۆژاوایی، یۆرۆپۆل هۆشداریی داوە کە ژامرەی تیرۆریستە ژنەکان روو لە زیاد بوونە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە دوچەولە، لە ساڵی ڕابردوو نزیک بە سەدا ١٥ ی ئەو کەسانەی کە لە وڵاتانی یەکێتی ئەورووپا بە هۆی بەشداری لە ئۆپراسیۆنەکانی داعش سزایان بە سەر سەپابوو، ژنان بوون.

ڕێکخراوی پۆلیسی یەکێتی ئەورووپا پاش لێکدانەوەگەلێک لە بەرز بوونەوەی ژمارەی ژنانی داعشی لە هێرشە تیرۆریستییەکان هەواڵی داوە.

کاترین د بولە، سەرۆکی یۆرۆپۆل لە شرۆڤەی ئەو لێکۆڵینەوانە لە لاهەی هۆڵەندا وتی داعش لە ژنان چ لە ناوچە شەڕاوییەکان و چ لە ڕۆژاوا بۆ گەیشطن بە ئامانجکەانی خۆی کەڵک وەردەگرێت. لە ڕاستیدا داعش بە ژنان دەڵێت بەشداری لە ئەو شەڕە ئەرکی ئەخلاقیانە.

News Code 26974

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 1 =