بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،لە كۆبوونەوەیەكی ئێوارەی دوێنێ مەكتەبی سیاسی رەوتی حیکمە، بڕیار درا ئەم ڕەوتە ببێتە ئۆپزسیۆنی دەوڵەتی عێراق .
لە هەواڵەکاندا هاتووە: "ئەمڕۆ لە كۆبوونەوەیەكی نائاساییدا، مەكتەبی سیاسییمان دۆخی عێراقی بە گشتی و باری خزمەتگوزارییەكان و نیگەرانییەكانی شەقامی تاوتوێ كرد، لە ئەنجامیشدا بڕیارمان دا وەكو ئۆپۆزسیۆنێكی سیاسیی دەستووریی نیشتمانی بنیاتنەرانە دەست بە كار و چالاكی بكەن".
مەكتەبی سیاسیی رەوتی حیكمە ئەوەشی باس كردووە كە تەواوی ئەندامانی مەكتەبی سیاسی لەگەڵ ئەوەدا بوون ببن بە ئۆپۆزسیۆن، چونكە رەخنەیان لە ئاستی كاركردنی حكوومەت هەیە و بە پێویستی دەزانن هاوشانی نیگەرانییەكانی شەقامی عێراقی كار بكەن.
بۆچوونی ئێوە