ئێران خەریکە دەبێتە دەسەڵاتێکی دیاری نێودەوڵەتی

ئەلەکساندێر ناگی لای وایە ئێران خەریکە دەبێتە دەسەڵاتێکی گەورە و دیار لە ئاستی نێوەدەوڵەتیدا.

ئاژانسی هەواڵی مێهر – بەشی نێودەوڵەتی: ئەلەکساندێر باگی کارناسی پرسی سیاسی لە کۆلۆمبیا بە ئاماژە بەوەی کە ئەمریکا و هاوپەیمانانی بە باشی دەزانن کە باشترین رێگەی جارەی قەیران، دانوستان لە گەڵ ئێرانە، بە هەواڵنێری مێهری ڕاگەیاند: هیچ رێگەچارەی دیکەیان بۆ نییە. ئەوان نایانەوێ کە بوون ونەبوونیان و هەروەها هێزەکانی ئەورووپی و ئەمریکیی جێگر بووی ناوچە لە ژێر کاریگەریی شەڕ زیان ببینێت.

وتیشی: هەڵبەت نابێ لە بیرمان بچیت کە ئەمریکا و هاوپەیمانانی خاوەن دەسەڵاتێکی سەربازیی مەترسیدارن، بەڵام بەوەشەوە لە ئەگەری هێرش بۆ سەر ئێران تووشی زەبر و زیانی کوشەندە دێن.

ئەو کارناسە سیاسییەی کۆلۆمبیا و بەردەنگی ڕادیۆی ئێسپانیی جێگرایەتی دەرەوەی سنووریی دەنگ و ڕەنگ لە درێژەدا ڕایگەیاند: ئێران بە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی لە ساڵی ٢٠١٥ لە ژێر زەختیی گەمارۆکانی ئەنجومەنی ئاسایش رزگاری هات و لە هەلومەرجی ئێستادا دوژمنان ناتوانن بۆ جارێکی دیکە ئێران بخەنە داوی خۆیانەوە.

ناوبراو بیریشی هێنایەوە: ئێران هاوپەیمانانێکی وەک چین و ڕووسیای هەیە کە بە ڤێتۆی ئەوان دوژمنان دەستەوەستان دەبن و هیچیان لە دەست نایەت. دۆخێکی دژوار بە سەر ئێراندا داسەپاوە و بۆتە هۆی ئەوەی ئەو وڵاتە بەرەوڕووی کێشە و ئاستەنگی نوێ بێت. بەڵام ئێران وڵاتێکی پشت ئەستوور بە پێکهاتەی خۆبەڕیوەبەری لە بەرهەم هێنانی پێداویستییەکانی لە هەموو ئاستەکانی وەک کشتوکاڵ، پیترۆکیمیا، پیشەسازی، دەرمان سازی و گرینگتر لەوان زانست تەوەرییە.

ئەلەکساندێر باگی بە ئاماژە بەوەی کە ئێران لەباری سەربازییەوە زۆر جیاوازە لە دەیەی ٨٠ی، جەختی کرد: ئێران خاوەن توانستی مووشەکیی زۆر باڵا و هێزی سەربازیی هەمەجۆرەی وەک هێزی دەریایی بە تاکتیک و ستراتژیی تایبەتە.

ڕاشیگەیاند: هێزی سەربازیی بەرەی بەرخۆدان نمایشێکی بێ هاوتای لە شەڕی ساڵی ٢٠٠٦ی لوبنان لە خۆی نیسان دا. ئەوان توانای پەلاری قورس و زیان گەیاندن بە دوژمنایان هەیە و هیچ گوێ نادەنە دۆخی جواگرافیایی و ئاستی پێشڕەویی سوپای دوژمن.

ئەو کارناسە سیاسییەی کۆلۆمبیا ڤیریشی هێنایەوە: پلانی "رۆژهەڵاتی ناڤینی نوێ" بەرەوڕووی شکست بۆتەوە و لە عێراق و سووریا سەرپۆشی نراوە. ئێستا پلانی "مامەڵەی سەدە"یان خستۆتە ڕوو کە ئەویش هەر بە زکماکی چوو. ئەو پەیمانە هیچ بایەخێکی نییە، تەنانەت ئەگەر بێتە سەر کاغەز و واژۆش بکرێت.

ناوبراو لە کۆتاییشدا وتی: ئێران بۆ گۆرانێکی زۆر گرینگ رێگەی سەخڵەتی لەبەرە کە هەڵبەت لەو رێگەیە هەنگاوی پتەوی هەڵگرتووە. ئێران لە بوارگەلی سیاسی، ئابووری، زانستی، بەرهەم هێنەری و ... تەنانەت لە ئاستی سەربازی و ستراتژیک خەریکە دەبێتە دەسەڵاتێکی مەزن و بەرچاو لە ئاستی نێودەوڵەتی. سەفەری سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن بۆ ئێران و هەروەها دیداری فەرمی وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لەو وڵاتە سەلمێنەری ئەو ڕاستییەن.

News Code 26966

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 10 =