لە مانگێکی ژووپیتێردا خوێ دۆزراوەتەوە

لێکدانەوەی نوێی زانایان نیشان دەدا کە لە ڕووکاری مانگی ئەورووپا (یەک لە ٦٩ مانگی ژووپیتێر) خوێی خواردن یان کولۆرایدی سدیۆمی لێیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە CNN، ئەگەرچی ئەورووپا (مانگی مشتەری یان ژووپیتێر) مەودایەکی یەگجار زۆری لە گەڵ هەسارەی زەوی هەیە، بەڵام پێدەچی مادەگەلێکی هاوشێوەی زەوی لەو مانگەی ژووپیتێردا و لەوان کولۆرایدی سدیۆم یان خوێی خواردنی لێ بێ.

پێشتر گەردوونگەڕەکانی Voyager و  Galileoبە پەنای مانگی ئەورووپادا تێپەڕیون و زانایان تێگەییون کە لە ژێر پێستەی سەهۆڵینی ئەو هەسارە، ئاوی سوێری تراوی لێیە.

توێژدۆزی سەروو سوور لە گەردوونگەڕی Galileo  پێستەی هەسارەکەی لێک دایەوە و جگە لە سەهۆڵ، خوێگەلی سۆلفاتی مەنیەزیۆمی دۆزییەوە کە ڕێک وەک خوێی Epsom  دەچیت.

زانایان لایان وایە کە پێکهاتەی پیستەی ئەو مانگە وەک مادەگەلێک دەچیت کە لە ئەقیانووسەکاندا هەن. بەڵام چاودێرگەی W.M.Keck لە هاڤاییزانیاریی نوێ و بە کوالیتیی توێژدۆزیی باشتر لەو مانگە بە دەست هێناوە کە نیشان دەدا خوێی سەر ئو مانگە نەک سۆلفاتی مەنیەزیۆم، بەڵکوو کولۆرایدی سدیۆم یان خوێی خواردنی خۆمانە.

کەیڤین هێند یەکێک لە زانایانی ناسا لە تاقیگەی JPLی ناسا دوای تاقی کردنەوەی خوێی ئەقیانووسەکان لە ژێر کاریگەریی تیشەکەکان، بەو ئەنجامە گەیشت کە ڕەنگی خوێی ئەقیانووس لەو تاقی کردنەوەیەدا ڕەنگی گۆڕیوە و بۆتە زەرد و ئەوە لە کاتێکدایە کە ناوچەیەکی مانگی ئەورووپاش بە ناویTara Regio  لە کاتی توێژدۆزیدا ڕەنگی زەردی لێ بڵاو ببۆوە.

شایانی باسە لە توێژینەوەیەدا کە لە گۆڤاری Science Advancesدا بڵاو بۆتەوە، هاتووە: بینینی دووبارەی ئەو مانگە لە رێگەی تەلەسکۆپی هابێل سەلماندی کە ڕەنگی زەردی ناوچەی Tara Regio بە هۆی بوونی خوێی خواردنی لە ڕووکاری ئەو مانگەی ژووپیتێرە.

News Code 26964

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 4 =