کاردانەوەی سائێرۆن بە هەواڵی ڕێککەوتنی نوێی سەدر و عەبادی

ئەندامێکی هاوپەیمانی سائێرۆن بە رێبەری موقتەدا سەدر سەبارەت بە هەواڵە هاوپەیوەندەکان بە ڕێککەوتنی نێوان سەدر و عەبادی بۆ گەڕاندنەوەی عەبادی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی و وەلاوەنانی عەبدولمەهدی کاردانەوەی نیشان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە بلە "النهرین"، هاوپەیمانی سائێرۆنی عێراق کاردانەوەی نیشان دا بە هەواڵە هاوپەیوەندەکان بە ڕێککەوتنی نێوان ئەو هاوپەیمانییە و هاوپەیمانی نەسر بۆ هەڵبژاردنەوەی دووبارەی سەرۆک وەزیرانی عێراق.

ڕەعد مەکسوسی پەرلەمانتاری سەر بە هاوپەیمانی سائێرۆن لە پەرلەمانی عێراق لەوبارەیەوە وتی: هەواڵە میدیاییەکان لەبارەی ڕێککەوتنی موقتەدا سەدر و حەیدەر عەبادی بۆ هەڵبژاردنەوەی دووبارەی سەرۆک وەزیران ڕاست نییە و ڕێککەوتنێکی لەو چەشنە نەکراوە.

وتیشی: ئێمە پاڵپشتی عەبدولمەهدی و دەوڵەتەکەی بۆ پێشخستنی پلانی کابینەی ئەوین و هیچ هەوڵ و هەنگاوێک بۆ گوڕینی سەرۆک وەزیران لە گەڵ کەسێکی دیکە لە ئارادا نییە.

شایانی باسە کە هەندێک سەرچاوەی عێراقی ئیدعایان کردووە کە ڕێککەوتنێک لە نێوان موقتەدا سەدر و حەیدەر عەبادی بۆ گەڕاندنەوەی عەبادی لە بری عەبدولمەهدی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق کراوە.

News Code 26963

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 4 =