ئەمریکا گوشاری توندی خستووەتە سەر عێراق

پەرلەمانتارێکی عێراقی لە گوشاری واشنتۆن بۆ سەر بەغدا لە پێناو واژۆ کردنی گرێبەست لە گەڵ کۆمپانیاگەلی ئەمریکی هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە کەناڵی "السومریه نیوز"، عەلی غانمی پەرلەمانتاری عێراقی ڕایگەیاند: واشنتۆن لە پێناو ناچار کردنی عێراق بۆ واژۆ کردنی گرێبەست لە گەڵ کۆمپانیاگەلی بەرهەم هێنەری کارەبای ئەمریکی، گوشاری خستۆتە سەر بەغدا.

ناوبراو جەختی کرد: ئەو گوشارانە لە کاتێکدان کە پێشتر هەمان کۆمپانیاگەلی ئەمریکی بۆ دابین کردنی کارەبای عێراق تووشی کێشە هاتبوون.

ئەو پەرلەمانتارە ڕاشیگەیاند کە پڕۆژەگەلێک کە کۆمپانیا ئەمریکییەکان لە ئەستۆیان گرتووە، تێکرایان شکستی هێناوە.

شایانی باسە، عێراق لەم دواییەدا توانی ٩٠ رۆژ مۆڵەتی زیاتری بەری کران لە گەمارۆگەلی دژە ئێرانی لە ئەمریکا وەرگرێت.

News Code 26962

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 9 =