داعش بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرش دەکاتە سەر ئەورووپا

سەرۆک وەزیرانی بریتانیا پاگەندەی کرد کە گرووپی تیرۆریستی داعش بە کەڵک وەرگرتن لە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و بۆمبی پیس دەیەویت هێرش بکاتە سەر ئەورووپا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، یەک ڕۆژ دوای هۆشداری باراک ئۆباما سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە کۆنفڕانسی ئاسایشی ناڤۆکی سەبارەت بە کۆنترۆڵی چەکی ناڤۆکی لە لایەن تیرۆریستەکانی داعشەوە، ئێستە دەیوید کامێرۆنیش هەمان هۆشداری داوە.

ڕۆژنامەی دەیلی تێلێگراف لەمبارەوە دەنووسێت: دەیوید کامێرۆن سەرۆک وەزیرانی بریتانیا هۆشداری دا کە داعش لە هێرشێکی بێ وێنەدا دەیەوێت هێرشی ناڤۆکی بکاتە سەر ڕۆژئاوا و ئەم کارەش بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان ئەنجام دەدات.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕێبەرانی جیهان لەم باتەتە یەکجار نیگەرانن و ئاشکرا بووە کە داعش بە شێوەیەکی ئانلاین چەندین فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی کڕیوە و لەمانە بۆ گواستنەوەی مەوادی ڕادیۆئەکتیڤ بۆ وڵاتانی ئەورووپایی سوود دەبات.

دەیوید کامرۆڤ لە قسەکانی خۆیدا هۆشداری داوە کە مەترسی گەورەی داعش ئەوەیە کە دەستی بە چەکی ناڤۆکی بگات.

دەیلی تلگراف نووسی: داعش کاتی گرتنی مووسڵ ٤١ کیلۆ ئۆرانیۆمی پیتاوی دەستکەوتووە کە یەکجار مەترسیدارە.

ئەم هۆشدارییه‌ی کامێرۆن لە حاڵێکدا دەدرێت کە ڕۆژی هەینی لە کۆنفڕانسی ئاسایشی ناڤۆکی لە ئەمریکا ڕاپۆرتێک لەمبارەوە تاوتوێ کراوە.

مانگی ڕابردوو تیرۆریستەکانی داعش پاگەندەیان کردبوو کە بۆمبێکی پیسیان بە یارمەتی ئۆرانیۆم درووست کردووە و دەیانوێت بەم بۆمبە لەندەن بۆردمان بکەن.

بە پێی ڕاپۆرتەکان ئەم ئۆرانیۆمە لە زانکۆیەکی عێراق دزراوە.

بۆمبی پیس جۆرێکه‌ لە چەک کە تێیدا لە تەقینەوەیەکی نا-ناڤۆکی بۆ بڵاوکردنەوەی ڕادیۆئەکتیڤ کەڵک دەبرێت، ئەگەرچی لە بۆمبی پیسدا هیچ تەقینەوەیەکی ناڤۆکی ڕوونادات، بەڵام بە هۆی بڵاوبوونەوەی مادەی کیمیایی ناوچەکە بە تەواوی پیس دەبێت.

 

News Code 2696

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 7 =