دوکتۆر عەبدولمەهدی، موستەکین، بەڕێوەبەری بەشی فەرهەنگی کۆمیسیۆنی نەتەوەیی یۆنیسکۆ- ئێران و بەرپرسی دۆسیەی تۆماری جیهانی ناودارانی ئێران لە ڕێکخراوی جیهانیی یۆنیسکۆ، بە هەواڵنێری مێهری وت: بەڕێوبردنی کۆبوونەوە و فستیڤاڵە فەرهەنگییەکان لە زانکۆکان وەک شوێنێکی زانستی بۆ لێکدانەوەی کار و بەرهەم و ژیانی ناوداران، جێگای پەسەندە و کاریگەریی فەرهەنگی ئیجابی هەیە.
جەختیشی کرد: ئەگەر ئەو کەسانەی وەک ناوداری ئێران ناویان لێدەبرێت، خاوەن پێگە و پێوەر و تایبەتمەندی جیهانی بن و ناونیشان و کاریگەریی دانانیان لە ناوچەکە و جیهان دیار بێت، دەکرێت لە کۆمیسیۆنی نەتەوەیی یۆنیسکۆ کار بکرێت بۆ ئەوەی تۆماری جیهانی بکرێن.
زیادیشی کرد: دەبێ ئەو کەسانەی وەک ناودار ناوزەد دەبن خۆیان، ئاسەوارەکانیان، هزر و ئەندێشە و بەرهەمی داهێنەرانەیان لە جیهاندا ناسراوبێت. دەبێ بەرهەمەکانیان بە چەندین زمانی فەرمی جیهان بڵاوکرابێتەوە و بۆ گەلانی دیکەش ناسراو بن.
شیاوی ئاماژەیە بڕیارە ڕۆژانی و ۱۱ و ۱۲ی پووشپەڕ لە زانکۆ کوردستان کۆنگرەیەکی نێودەوڵەتی لە ژێر ناوی "ناودارانی کورد" بە بەشداریی ژمارەیەک میوانی دەرەکی و بۆ ڕێزگرتن لە ۳۰ ناوداری کورد بەڕێوەبچێت.
بۆچوونی ئێوە