ئەمریکا خەریکی ئەنجامی هێرشی سایبری دژی ڕووسیایە

مێدیایەکی ئەمریکی لە هەوڵی واشنتۆن بۆ ئەنجامی هێرشی سایبری بۆ سەر ڕووسیا بە تایبەتی پیشەی کارەبای ئەو وڵاتە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نیۆیۆرک تایمز، ئەمریکا خەریکی ئەنجامی هێرشی سایبری دژی ڕووسیایە و ژێرخانەکانی ئەو وڵاتەی کردووەتە ئامانج.

زیاترین ژمارەی هێرشە سایبرییەکانی ئەمریکا دژی ڕووسیا، بۆ سەر دامەزراوە هێزگەییەکان و بەرهەمهێنانی ڕووسیا بووە.

بە پێی نووسراوی نیۆیۆرک تایمز، بە ئەگەری زۆرەوە دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ئەو هێرشانە هەواڵی نییە.

بە پێی نووسراوی ئەو ڕۆژنامە، ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١٢ کەناڵەکانی کارەبای ڕووسیای لێک داوەتەوە. بەڵام ئێستا ئەو ستراتیژییە حاڵەتی هێرشبەری گرتووەتە خۆی.

ڕاپۆرتی نیۆیۆرک تایمز سەبارەت بە هێرشی سایبری ئەمریکا بۆ سەر ڕووسیا لە حاڵێکدایە کە بنکە هەواڵگرییەکانی ئەمریکا بەردەوام مسکۆ بە ئەنجامی هێرشی سایبری دژی واشنتۆن تۆمەتبار دەکەن.

News Code 26956

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 10 =