سێ مۆڵگەی داعش لە کەرکووک تێکشکێندرا

لە سنووری پارێزگای كەركووك، دەست بەسەر سێ مۆڵگەی داعشدا گیرا كە چەك و تەقەمەنی زۆری تێدا شاردرابوویەوە.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەپێی راگەیاندراوێكی شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق ، دوێنێ شەمە هێزێكی پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق لە سنووری پارێزگای كەركووك، دەستیان بەسەر سێ مۆڵگەی تیرۆریستانی داعشدا گرتووە.

راگەیاندراوەكە ئەوەی خستووەتە ڕوو کە لەنێو مۆڵگەكاندا چەك و تەقەمەنی و خواردنی وشكە و 16 مۆبایل هەبووە و هەر لەنێو مۆڵگەكاندا دوو دەفتەری (زەكات)ی داعش دۆزراوەتەوە.

News Code 26955

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 16 =