ئەمریکا ۲۰۰ لۆری چەکی قورس و زرێپۆشی بۆ کوردی سووریا نارد

ئەمریکا ۲۰۰ لۆری چەکی قورس و ئۆتۆمبیلی زرێپۆشی ڕەوانەی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک لە باکووری سووریا کرد.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە رۆژنامەی جەمهوورییەتی تورکیا، لە هەلومەرجێکدا کە ناکۆکیی نێوان ولاتانی تورکیا و ئەمریکا بە هۆی کڕینی سیستەمی بەرگری مووشەکی ئێس ٤٠٠ی ڕووسیا لە لایەن ئەنقەرە و هەوڵی واشنتۆن بۆ سختنە ژێر گوشاری تورکیا بە فرۆشتنی فرۆکەی جەنگیی ئێف ٣٥ گەیشتۆتە باڵاترین ئاستی خۆی، هەواڵێک لەبارەی ڕەوانەی کردنی چەک بۆ کوردەکانی سووریا بڵاو بۆتەوە و پێدەچێ زیاتر پەرە بە ناکۆکییەکان بدات.

بە گوێرەی زانیارییەکان، ئەمریکا لە رۆژانی ڕابردوو ۲۰۰ لۆری چەکی قورس و ئۆتۆمبیلی زرێپۆشی ڕەوانەی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (هەسەدە) لە باکووری سووریا کرد.

هەواڵدەریی سپۆتنیک لەوبارەیەوە نووسی کە ئەو وەجبە لە پاڵپشتیی چەکەمەنی لە هێزەکانی سووریای دیموکراتیکی پێکهاتوو لە هێزە کوردەکانی یەپەگە لە لایەن پێنتاگۆنەوە گەیشتۆتە ناوچەی ژێر کۆنتڕۆڵی هەسەدە و ڕادەستی ئەو هێزانە کراوە.

ناردنی ئەو وەجبەیە بۆ باکووری سووریا لە کاتێکدا ئەنجام دەدرێ کە دەمێک بوو ئەمریکا بە هۆی دابەزینی ناکۆکییەکانی لە پەیوەندی لە گەڵ تورکیا، خۆی دەبوارد لە ناردنی چەک و چۆڵ بۆ باکووری سووریا.

News Code 26941

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha