ئەمریکا و مووساد ئاستەنگی بەردەم هەناردەی نەوت لە کەنداوی فارسن

بریکاری تایبەتی سەرۆکی مەجلیس لە کاروباری نێودەوڵەتی وتی: سیستەمگەلی ئەمنی ئەمریکا و مووساد گومان لێکراوانی سەرەکی ناسەقامگیر کردن و ئاستەنگ نانەوە لە بەردەم هەناردەی نەوتی لە کەنداوی فارس و دەریای عومانن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان یاردیدەدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی لە کاروباری نێودەوڵەتی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەردا نووسی: سیستەمگەلی ئەمنیی ئەمریکا و مووساد گومان لێکراوانی سەرەکیی ناسەقامگیر کردن و ئاستەنگ نانەوە لە بەردەم هەناردەی نەوتی لە کەنداوی فارس و دەریای عومانن.

ناوبراو نووسیشی: گەمژەیی عەرەبستان، ئیمارات و بەحرەینیش بۆتە هۆی تەشەنەسەندن و هەڵگیرسانی ئاگری شەڕ. کۆماری ئیسلامی ئێران بە هێزەوە لە بەرژەوەندی نیشتمانی خۆی و سەقامگیریی ناوچە پاڵپشتی دەکا و دوژمنانی بێ هیوا و پاشەکشێ بە کۆشکی سپی دەکا.

News Code 26940

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 8 =