کوردستان میوانداری کۆڕبەندی نێودەوڵەتی گەشتیاری گوندی ٢٠٢٠ دەکات

بەرپرسی گشتی میراتی فەرهەنگی کوردستان لە بەڕێوە چوونی رووداوی نێودەوڵەتی گەشتیاری گوندی لە ساڵی ٢٠٢٠ بە میوانداری کوردستان هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید موحسن عەلەوی لە کۆبوونەوەی گەشەی گەشتیاری ڕۆژاوای ئێران بە ئاماژە بە بەستێنە فەرهەنگی و مێژووییەکانی کوردستان لە بواری گەشتیاری وتی: گەشتیاری میحوەری گەشەی پارێزگای کوردستانە و بەرپرسانی باڵای پارێزگا هەوڵیان داوە لە بەستێنەکان ئەو بوارە بۆ گەشەی ئابووری و کار کەڵک وەربگرن.

ناوبراو زیادی کرد: لە هەمان پێوەندیدا لە دوو ساڵی دواییدا گفتوگۆ و پێوشێنگیریەکی بەربڵاو بە مەبەستی بە مەبەستی وەرگرتنی میوانداری ڕووداوی نێودەوڵەتی ئێکۆتووریزم و گەشتیاری گوندی لە ساڵی ٢٠٢٠ ی زایینی ئەنجام درا و بەختەوەرانە ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ ی جۆزەردان ڕێککەوتننامەی بەڕێوە چوونی هاوبەشی ئەو ڕووداوە لە کوردستان و کرماشان لە لایەن پاریزگاری کوردستانەوە واژۆ کرا.

شیاوی باسە ئەو کۆبوونەوە بە میوانداری هاوبەشی کوردستان و کرماشان بەرێوە دەچێت.

News Code 26934

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 6 =