پێوەندی پەکین لە گەڵ تاران پەرە دەسێنێت

سەرۆک کۆماری چین لە دیدار لە گەڵ هاوتا ئێرانییەکەی، ناوبراوی دڵنیا کردەوە کە دۆخەکە هەرچی بێت؛ پێوەندی پەکین و تاوان بەردەوام دەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، شی جینپینگ سەرۆک کۆماری چین لە دیدارێک کە لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ڕێکخراوی هاوکاری شانگهای لە گەڵ حەسەن ڕۆحانی هاوتا ئێرانییەکەی خۆی هەیبوو، جەختی کرد پەکین درێژە دەدات بە پێوەندییەکانی خۆی لە گەڵ ئێران بە دوور لە هەر جۆرە گۆڕینێکی دۆخ.

قسەکانی شی لە حاڵێکدا دێتە ئاراوە کە ئەمریکا دوای هێرشەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوو بۆ سەر دوو نەوت هەڵگر لە دەریای عومان بۆ ئاڵۆز کردنی دۆخەکە،  دەستبەجێ دەستی بەرەو لای ئێران داکێشا و ئێرانی تۆمەتبار کرد بە ئەو کارە.

شیاوی باسە کۆبوونەوەی شانگهای لە ڕۆژی پێنجشەممەوە لە بیشککی قرقیزستان دەستی پێکردووە.

News Code 26931

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 5 =