چاره‌سه‌رنەكردنی كێشه‌ی ناوچه‌ زه‌ره‌رمه‌نده‌كان، په‌ل ده‌هاوێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش

نووسینگەی ئایەتوڵلا سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق بە بۆنەی پێنجەمین ساڵوەگەڕی دەرکردنی فەتوای دروست کردنی حەشدی شەعبی بۆ بەرەنگاریی داعش، پەیامێکی بڵاوکردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا عه‌لی سیستانی، مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق دوێنێ هه‌ینی له‌ڕێگه‌ی ئایەتوڵڵا ئەحمەد سافی ، نوێنەریەوە لە خوتبەکانی نوێژی هەینی کەربەلادا، په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه.

لەو پەیامەدا مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق هۆشداریدا له‌وه‌ی، شه‌ڕی لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر پۆست و پله‌، په‌ل بهاوێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش بۆ عێراق.

ڕاشیگه‌یاند: "به‌رده‌وامی ململانێكان له‌سه‌ر پۆست و كێشه‌ تائیفییه‌كان له‌ناوچه‌ عه‌شایه‌ره‌كان، هه‌روه‌ها په‌له‌نه‌كردن له‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ناوچه‌ زه‌ره‌رمه‌نده‌كان، ئه‌وه‌ په‌ل ده‌هاوێت بۆ جارێكی دیكه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش".

مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق له‌باره‌ی ته‌واونه‌كردنی كابینه‌ی حكومه‌تی عێراق و پڕنه‌كردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ و به‌رگریی، هۆشداریداوه‌ و ئه‌وه‌ی به‌ یه‌كێك له‌ كێشه‌ گه‌وره‌كان داناوه‌.

ئەوەشی وتووە کە ئەگەر عێراقییەکان پێکەوە یەکگرتوو نەبوونایە و یەکڕیز بەرخۆدانیان نەدەکرد و لایەنە سیاسییەکانیش کێشە و ناکۆکۆییەکانیان وەلاوە نەدەنا و ئەگەر هاوکاری وڵاتانی دۆست و برا نەبوایە، سەرکەوتن لە سەر داعش نەدەهاتەدی.

News Code 26929

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 14 =