گفتوگۆی تەلەفۆنیی ترامپ و سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن

سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن سەبارەت بە سەفەرەکەی بۆ ئێران لە گەڵ دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ڕێگای تەلەفۆنەوە گفتوگۆی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە کیۆدۆ، ئابە شینزۆ، سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن لە گەڵ دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەبارەت بە ئەنجامی سەفەرەکەی ۆ ئێران گفتوگۆی کرد.

هاوکات کۆشکی سپیش بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک وێڕای پشت ڕاست کردنەوەی گفتوگۆی تەلەفۆنی ڕێبەرانی ژاپۆن و ئەمریکا وتوویە کە ترامپ ڕۆژی هەینی لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن شینزۆ ئابە گفتوگۆی کرد و دوو لایەنەکە لە سەر پرسی دوو لایەنە لەوانە سەفەری ئەم دواییەی ئابە بۆ ئێران و پرسی پێوەندیدار بە هێرشی چەند ڕۆژ پێش بۆ سەر دوو نەوت هەڵگر لە دەریای عومان باس و وتووێژیان کرد.

کۆشکی سپی هەروەها زیادی کرد: دۆناڵد ترامپ لە سەرۆک وەزیران ئابە بە بۆنەی هەوڵەکانی بۆ ئاسانکاری پێوەندی ئەمریکا و ئێران دەستخۆشی کرد.

News Code 26928

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 13 =