بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مایك پەمپێئۆ، لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "بە پشتبەستن بە چەند زانیاریەكی هەواڵگری، ویلایەتە یەكگرتوەكان گەیشتوە بەو ئەنجامەی ئێران لە پشت ئەو هێرشەوە بوە، كە كراوەتە سەر دو كەشتیە نەوتهەڵگرەكە لە كەنداوی عومان".
ئەمە لە حاڵێکدایە کە پەمپێئۆ هیچ بەڵگەیەکی سەلمێندراوی بۆ ئەم پاگەندە پێ نەبوو تا بیخاتە ڕوو .
لە درێژەی وتەكانیدا پەمپێئۆ دووپاتیكردەوە "ویلایەتە یەكگرتوەكان پارێزگاری لە بەرژەوەندیەكانی خۆی و هاوپەیمانانی دەكات، بە هەمانشێوە لە بەرامبەر مەترسیەكانی ئێران پارێزگاری لە بازرگانی نێودەوڵەتی دەكات".
بۆچوونی ئێوە