٤٢ پڕۆژەی بواری پەیوەندی لە کوردستان کرایەوە

وەزیری پەیوەندییەکان و تەکنۆلۆژیای زانیاری لە کردانەوە و وەبەرهێنانی ٤٢ پڕۆژەی پەیوەندی لە پارێزگای کوردستان لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوو هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد ئازەری جەهرۆمی شەوی ڕابردوو (چوارشەممە) لە وتووێژی تەلەڤیزیۆنی کەناڵی پارێزگای کوردستان ڕایگەیاند: لەم سەفەرەم بۆ کوردستان سەرجەم ٣٢ پڕۆژەی هاوپەیوەند بە بواری پەیوەندی و تەکنۆلۆژیای زانیاری کە لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوو چالاک کراون، وەبەرهێنران.

ناوبراو بە ئاماژە بە تێچووی ٢٢٢ ملیارد تمەنی ئەو پڕۆژانە لە رێگەی گۆژمەی کۆمپانیا دەوڵەتییەکان و کەرتی تایبەتی هاوپەیوەند بە وەزارەتی ئیتلاعات و پەیوەندییەکان ڕاشیگەیاند: گرێ دانەوەی پەیوەندییەکانی کوردستان بە تۆڕی نیشتمانی پەیوەندی و زانیاری، بەهرەمەند بوونی باشتر لە ئینتێرنێت بە خێراییەکی زیاتر لە ناوچەگەلی شاری، نۆژەن کردنەوە و گەشە و تۆکمەی پەیوەندیگەلی گوندی و هەروەها نۆژەن کردنەوەی ژێرخانی پەیوەندییەکانی پارێزگا لە گرینگترینی ئەو پڕۆژانە بوون کە رۆژی ڕابردوو وەبەرهێنران.

ئازەری جەهرۆمی هەروەها لەبارەی دۆخی پەیوەندییەکان لە شار و گەندەکانی پارێزگا وتی: دۆخی پارێزگا لە ناوچە شارییەکان هاوسەنگی ناوچە شارییەکانی دیکەی وڵاتە و لە بابەتی بەهرەمەند بوون لە تەکنۆلۆژیای رۆژیش هەنگاوی زۆر باش لە کوردستان هەڵگیراوە و هەلی بەهرەمەند بوون لە مۆبایلی بەرەی سێ و چوار بۆ هەموو شارەکانی پارێزگا ڕەخساوە. بەلام بە داخەوە گوندەکان لە بابەتی ژێرخانی پەیوەندییەکان دۆخێکی گونجاویان نییە و لەوبارەوە کەمایەسیگەلێک هەست پێ دەکرێت.

وەزیری پەیوەندییەکان هۆکاری پاشکەوتوویی ناوچەگەلی گوندی پاریزگا لە بواری پەیوەندییەکان و تەکنۆلۆژیای زانیاری گەڕاندەوە بۆ هۆکارەکانی دۆخی تۆپۆگرافی و نەبوونی ژێرخانی سەرەتایی لە بەشی گوندی کوردستان و وتیشی: لە ئێستادا پێویستە بە هۆی هەلومەرجی تایبەتی ناوچە لە هەر گوندێکی پارێزگا دەکەڵێک جێگر بکرێت و ئەوەش پێویستی بە سەرمایەدانەریی زیاترە و بە پێی پلانەکان و بەڵێنیی کۆمپانیاگەلی دەوڵەتی و کەرتی تایبەتی، پلانێکی شەش مانگە لە پێناو گەشە و تۆکمەی ژێرخانەکانی پەیوەندی لە ناوچەگەلی گوندی پارێزگای کوردستان داڕێژراوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا کە بۆ سەرەتای ئەو کارە بڕیارە ١٠٠ دەکەڵی موخابراتی لە ماوەی کەمتر لە ٦ مانگ لە لایەن کۆمپانیایەکی سەر بە کەرتی تایبەتی موخابرات چالاک کرێت و بەو کارە زیاتر لە ٢٠٠ گوندی پارێزگای کوردستان لە بەرەی نوێی ئینتێرنێت و تۆڕە پەیوەندییەکان بەهرەمەند دەبن.

News Code 26914

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 11 =