٤٢ هەزار ملیارد ڕیاڵ بودجە بۆ ڕێکخستنی بژێوی کۆڵبەران پەسند کرا

جێگری هاوئاهەنگی کاروباری ئابووری و گەشەی ناوچەیی وەزارەتی ناوخۆیی وتی: دەوڵەت ٤٢ هەزار ملیارد ڕیاڵی بۆ ڕێکخستنی بژێوی دانیشتووانی سنووری کە لە ژێر ناوی کۆڵبەر چالاکن، پەسند کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بابەک دین پەرەست رۆژی سێ شەممە لە دانیشتنی ئەنجومەنی سامان دانی مامەڵەی سنووری ئازەربایجانی رۆژئاوا لە سەردەشت ڕایگەیاند: لە ٤٢ هەزار ملیارد ریاڵی پەسندکراوی دەوڵەت بۆ ساماندانی مەعاشی کۆڵبەران، ٥ هەزار و ٢٠٠ ملیارد ڕیاڵ بە ١٧ هەزار و ٨٠٤ کەس لە کۆڵبەرانی خاوەن کارتی چالاکی لە کۆی ٢٤ هەزار و ٢٨ کەسی خاوەن ئەو کارتە، لە ئازەربایجانی رۆژئاوا تەرخان دراوە کە بە هۆکارگەلێکی زۆر دەرکەتووە کە زۆربەی کۆڵبەرانی خاوەن کارتی چالاکی بە کردەوە ناچالاک بوونە.

دین پەرەست ئامانج لە سەفەرەکانی بۆ هەندێ لە پارێزگا سنوورییەکانی وڵات و لەوان پارێزگا رۆژئاواییەکانی وەک کوردستان، ئازەربایجانی رۆژئاوا، کرماشان و ئیلام هەوڵ بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی مەعاشی دانیشتووانی سنووری و بەرەنگاربوونەوەی قاچاخی کاڵا ڕاگەیاند و وتیشی: پرسی جیدی و بە پەلەی ئیستای وڵات یەکەمایەتی ئابوورییە و بەرپرسان لە سەر ئەو بڕوایەن کە هەموو لە شەڕێکی داسەپاوەی ئابووری داین و دەبێ یارمەتی یەکتر بدەین هەتا گرفتی مەعاشی خەڵکی لە دۆخی ئێستادا چارەسەر بکرێت.

ڕاشیگەیاند: ئامانجی ئێمە لەو سەفەرە لێکدانەوەی ڕەوتی جێبەجێ کردن و وەدی هێنانی پەسند کراوی دەوڵەت لە بابەتی پێڕەونامەی سامان دان بە مامەڵەگەلی بازاڕچە نافەرمی و کاتییەکان لە ناوچەگەلی سنوورییە کە لە ژێر ناوی پرسی کۆڵبەری لەو ناوچانەدا ناویان لێ دەبرێت.

جێگری هاوئاهەنگی کاروباری ئابووری و گەشەی ناوچەیی وەزارەتی ناوخۆیی هەروەها بە ڕەخنەگرتن لە نەبوونی ژێرخانی پێویست لە سنوورەکانی سەردەشت و چالاک نەکردنی بازاڕچەکان لە سنووری ئەشکانی ئەو شارە، جەختی کرد: لەو سەفەرەدا هۆکاری کەمایەسییەکان تاوتوێ دەکرێن و هەروەها پەسندکراوی لیژنەی وەزیران لە گەڵ بەرپرسان لە پایتەخت لێک دەدێنەوە و هەوڵ دەدەین لەوبارەیەوە باشترین بڕیاری مومکین بدرێت و دووبارەی شایەدی گەشەی ئابووری لەو ناوچانەدا بین.

News Code 26906

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 14 =