خەڵکی ئێران هیوایان بە داهاتووە

سەرۆک کۆمار بە ئاماژە بەوەی کە دەفرایەتیی گوشارەکانی ئەمریکا کۆتایی پێهاتووە، وتی: خەڵکی ئەوڕۆ لە جاو ٦ مانگ و یەکساڵی ڕابردوو ئاسایش و ئاسوودەیی باشتریان هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ماڵپەرێ ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆماری، حوجەتولئیسلام حەسەن ڕۆحانی لە دانیشتنی ئەوڕۆ (چوارشەممە)ی لیژنەی دەوڵەت بە ئاماژە بەوەی کە ئەمریکا بێ پیشینەترین گەمارۆ و گوشاری مێژوویی لە ماوەی ساڵی ڕابردوو لە دژی گەلی ئێران داسەپاندووە، وتی: ئەو جۆرە گوشارانەی ئەمریکا لە مێژوودا بێ پێشینەیە و تەنانەت تەنانەت لە گەڵ گوشارەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە قەوارەی بەشی حەوتەمی جارنامەی ئەو ڕێکخراوەیە لە دژی وڵاتان دادەسەپێ، بەراوەرد ناکرێ.

ڕۆحانی لە درێژەدا ڕایگەیاند: سەرەڕای هەموو ئەو گوشارانە و ئەوی دڵڕەشان بانگەشەیان بۆ دەکرد، لە هەلومەرجێکی گونجاو داین و هەڵبەت ئەوە بەو مانا نییە کە سەخڵەتی نییە و ئێمە کێشەکانمان چارەسەر کردووە.

سەرۆک کۆمار وتیشی: بێ گەمان کارێک کە ئەمریکا لە دژی گەلی ئێران ئەنجامی دا لە نمونەگەلی بەرچاوی تیرۆریزمی ئابوورییە و ئەوە لە مێژوودا و لە لیستی ئەو جەلادانەی کە دژی گەلی ئێران هەوڵیان داوە، تۆمار دەکرێت. بەڵام بەوەشەوە و سەرەڕای هەموو گوشارەکان گەلی ئێران بە باشی بەرخۆدانی کردووە و ڕاوەستاوە.

ناوبراو بە ئاماژە بە سەفەری وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بۆ ئێران و ڕەخنەی ڕاشکاوانەی لە سیاسەتگەلی ئەمریکی، ڕاشیگەیاند: وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا دانی بەوەدا نا کە تەگبیری دەوڵەتی ئێران لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوو لە هەڵبژاردنی رێگەی لوژیکی، ئاوەزمەند و یاسایی بۆتە هۆی سەرسووڕمانی هەموو لایەک. ئەوە واتە لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوو بەرپرسان و گەلی ئێران نەحەپەسان و بە سەبر و تاقەتی خۆیان لە بەرامبەر گوشاری دوژمنان وەستان.

ڕۆحانی هەروەها باسی لە هەلومەرجی ئەوڕۆی وڵات بە نیسبەتی ڕابردوو کرد و ڕوونی کردەوە: ئەوڕۆ خەڵکی بە نیسبەتی ٦ مانگ و یەکساڵ لەوە پێش ئاسایش و ئاسوودەیی زیاتریان هەیە، ئەوە نیشان دەدا کە بەرخۆدانی ئەوان بێ دەسکەوت نەبووە و دەفرایەتیی گوشارەکانی ئەمریکا کۆتایی پێهاتووە.

سەرۆک کۆمار بە ئاماژە بەوەی کە هەموو باش دەزانن کە تۆمەتباری سەرەکیی کێشەکانی ئێستا ئەمریکایە، جەختی کرد: بە یەکگرتوویی و هاودڵی دەتوانین لەو کێشانە تێپەڕبین و دژخوازان و دڵڕەشان ناچار بکەین کە بێنە سەر میزی لوژیک، دانوستان و داد و دان بە هەڵەکانی خۆیاندا بنێن. هەڵبەت لەم دواییەدا هەندێک بە خۆیاندا چوونەتەوە و وتارە بێ سەروبەرەکانیان کەم کردۆتەوە و بێ گومان لەوەش زیاتر لە رێگەی هەڵەکاری لادەدەن و تێدەگەن کە ئەو رێگەی پێیدا دەڕۆن هەڵەیە.

News Code 26905

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 7 =