سەرۆک وەزیری ژاپۆن گەیشتە تاران

شینزۆ ئابە سەرۆک وەزیری ژاپۆن گەیشتە فڕۆکەخانەی مێهرابادی تاران و لەلایەن جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێرانەوە پێشوازی لێکرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, شینزۆ ئابە سەرۆک وەزیری ژاپۆن پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بە سەرۆکایەتی وەفدێک هاتە تاران و بڕیارە دوو ڕۆژ سەفەرەکەی درێژەی هەبێت.

ئابە ئێوارەی ئەمڕۆ لەگەڵ حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران لە کۆشکی سەعد ئاباد دیدار و گفتوگۆ دەکات.
دیدار و گفتگۆ لەگەڵ ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران گرینگترین بەرنامەی سەفەری ئابە بۆ ئێرانە کە سبەینێ ئەنجام دەبێت.

News Code 26903

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 3 =