بەنرخترین تابلۆی جیهان لە پاپۆڕی وەلیعەهدی عەرەبستان

ماڵپەڕی هەواڵی بلۆمبرگی ئەمریکا ڕاپۆرتی دا، بەنرخترین تابلۆی نیگارکێشیی بە ناوی " ڕزگارکەری جیهان" بەرهەمی لێئۆناردۆ داوینچی لە پاپۆڕی موحومەد بێن سەلمان هەڵواستراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کنی شاچتەر، یەکێک لە دەڵاڵە هونەرییەکان لە لەندەن ڕایگەیاند: ئەو وێنە لە بەلەمی لۆکسی وەلیعەهدی عەرەبستانە تا پاش ئەوە، لە شاری " العلا" یەکێک لە شار و ناوچە کۆنەکانی عەرەبستان، جێ بگرێت.

عەرەبستان دەیەوێت ئەو ناوچە بکاتە شوێنێکی گەشتیاری و فەرهەنگی.

تابلۆی وێنەی " سالواتۆر مۆندی" یان هەر ئەو " ڕزگارکەری جیهان" ەی بەرهەمی داوینچی توانی لە ساڵی ٢٠١٧ ڕێکۆردی بەنرخترین وێنەی جیهان لە هەڕاجی " کریستی" بشکێنێت. ئەو بەرهەمە بە نرخی ٤٥٠ ملیۆن دۆلار فرۆشرابوو.

پێشتر ڕاپۆرت درابوو کە ئەو تابلۆوە بە تێچوویەکی زۆر زیاد فرۆشراوەتە وەلیعەهدی عەرەبستان.

لە ئەو کاتەوە کە ئەو تابلۆوە لە ساڵی ٢٠١٧ فرۆشرا، گومانگەلێک لە سەر شوێنی هێشتنەوە دروست بووە. مێژووی ئەو تابلۆوە ٥٠٠ ساڵە.

ڕەخنەگران دەڵێن کە دەریا ئەگەری هەیە شوێنێکی شیاو بۆ هێشتنەوەی وێنە بەنرخەکان نەبێت، چونکوو ئەگەری هەیە شوێ دەریا خەساریان لێ بدات.

News Code 26895

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 3 =