زەریف: ئیمارات دەیەوێت ببێتە ئیسرائیلی دووهەم

وەزیری دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆ لە گەڵ کەناڵی ئەلعەرەبی وتی :ئیمارات دەیەوێت ببێتە ئیسرائیلی دووهەم.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران، لە گفتوگۆ لە گەڵ کەناڵی تەلەڤیزیۆنی ئەلعەرەبی، لە سیاسەتەکانی بڕێک لە وڵاتانی عەرەبی ڕەخنەی گرت.

زەریف وتی: ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی ملیارها دۆلار بۆ کڕینی چەک خەرج دەکات و هەوڵ دەدات کە ببێتە ئیسرائیلی دووهەم. دوو، سێ وڵاتی عەرەبی لە ناوچەکە هەن کە پێیان وایە دەتوانن ئاسایشیان بە پێوەندی لە گەڵ ئەمریکا بپارێزن، بەڵام هەڵە دەکەن.

ناوبراو زیادی کرد: هەرگیز ئیزن نادەین بە ئەمریکا کە بە شێوەی تاک لایەنە شەڕ بسەپێنێت بە سەر نەتەوەی ئێمە و بە دڵنیاییەوە زەرەر دەکات، چونکوو شەڕ، شەڕە. شەڕی ئابووری سەرۆک کۆماری ئەمریکا دژی ئێران تیرۆریزمە و ئێمە هەرگیز لە گەڵ تیرۆریستەکان گفتوگۆ ناکەین.

News Code 26892

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 9 =