سووتانی دەغڵودانی کوردی سووریا/ مەترسی لەسەر قامیشلۆ و حەسەکە هەیە

تەشەنە سەندنی ئاگر کەوتنەوەکان لە ناوچە کوردنشینەکانی سووریا گەیشتە پارێزگای حەسەکە و  بەشێکی زۆری دەغڵودانی خەڵکی ئەو ناوچەیە سووتا.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، چاودێران ئاگرەکەوتنەوەکان بە مەترسی دەزانن بۆ سەر سەبەتەی خۆراکی سووریا و هۆشداریی لەوە دەدەن کە ئەگەر هەنگاوی بەپەلە نەنرێت بۆ کۆنترۆڵکردن و کۆکردنەوەی بەرهەمی دانەوێڵە لە پارێزگای حەسەکە، سەبەتی خۆراکی سورییەکان بەگشتی مەترسیی لەسەر دەبێت بۆ ئەمساڵ.

بەڕێوەبەرایەتی ئیدارەی ناوچە کوردنشینەکانی سووریا داوای لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی کردووە هاوکارییان بکات بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە و هۆشداریشی دا لە نزیکبوونەوەی لە هەندێک لە کێڵگە و بیرە نەوتەکانی ناوچەکە لە پارێزگاکە.

لە لایەکی ترەوە نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ڕێگەی پرۆگرامی خۆراکی جیهانییەوە (Wfp) ئاماژەی بەوەش کردووە کە  بەڕاستی جێگەی قبوڵ نییە نزیکەی شەش ملیۆن و ٥٠٠ هەزار هاوڵاتی سوریای لە سوریا رووبەڕووی مەترسی ئاسایشی خۆراک ببنەوە.

لە هەواڵێکیئێن ئارتی دا هاتووە: دوێنێ ١٠ی حوزەیران، لە گوندەکانی کانتۆنی قامیشلۆ ئاگر لە چەندین ناوچە کەوتەوە و بە دەیان دۆنم زەویی کشتوکاڵی لە ناوچەکانی نێوان لەیلان و گردوکا سوتان و، زیانێکی مادی گەورەی بە جوتیارانی ناوچەکە گەیاند.

News Code 26890

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 5 =