قۆناغی کۆتایی پێکهاتنی کابینەی عێراق؛ شکستی پیلانی "بۆشایی سیاسی"

دواهەنگاوەکانی تەواو بوونی کابینەی عێراق، پیلانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ سازدانی "بۆشایی سیاسی" لەو وڵاتەی بەرەوڕووی شکست بردووە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی – ڕامین حسێن ئابادیان: "عادڵ عەبدولمەهدی" سەرۆک وەزیران و "بەرهەم ساڵح" سەرۆک کۆماری عێراق لەم دواییەدا لە میانەی دانیشتنێکی هاوبەش پێکەوە جەختیان لە زەروورەتی کامڵ‌ کردنی بە پەلەی کابینەی ئەو ولاتە کرد. ئەوە لە کاتێکدایە کە محەمەد حەلبووسی سەرتۆکی پەرلەمانی عێرق بەشداری دانیشتنی هاوبەشی سەرۆک وەزیران و سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتەدا بوو و لە لای خۆیەوە پاڵپشتیی لە ڕەوتی کامڵ کردنی کابینە کرد.

گولانی ساڵی ڕابردوو لە عێراقدا شایەدی بەڕیوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی بووین؛ هەڵبژاردنێک کە لە هەستیارترین دۆخ و قۆناغی ئەو وڵاتە لە دوای ڕووخانی ڕژیمی سەدامدا بەڕێوەچووە؛ چونکە یەکەمین هەڵبژاردنی پاش تێکشکانی تیرۆریستانی داعش لە عێراقدا دێتە ئەژمار.

بەوەشەوە، سەرەڕای هەموو نابەڵێنی و کارشکێنیی بیانی و ئاستەنگ نانەوەی چەند گرووپێکی ناوخۆیی، هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی لە عێراق لە گوڵانی ساڵی ڕابردوو بەڕێوەچو تا بەغدا بۆ جارێکی دیکە ڕەوتی دیموکراسی خۆی بە سەرکردەکانی عەرەب و شێخ نشینانی بەستێنی کەنداو فارس نیشان بدات. ئەوە چوارەمین خولی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی لە دوای ڕووخانی ڕژیمی سەدام لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە بووە و بەوجۆرە بەرپرسانی عێراقی سەرەڕای ئاستەنگ، گرفت و کێشەی ئەمنی و تەنانەت ئابووری، بۆ چوارەمین جار نمایشی دیموکراسیان کرد.

بەو شێوە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق لە هەلومەرجێکدا بەڕێوەچوو کە تیرۆریستانی تەکفیری داعش لەو وڵاتەدا ڕیشەکێش کرابوون و پاشماوەی تەکفیرییەکان چاوەروانی چکۆلەترین هەلێک بوون بۆ زیان گەیاندن بە گەلی عێراق و بۆ وەدی هێنانی ئەو ئامانجەیان، بەڕێوەچوونی گەورەترین ڕووداوی سیاسیی ئەو وڵاتە واتە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانیان بە بەستێنێکی لەبار بۆ جێبەجێ کردنی پلانی شۆمیان دەدی.

بەڵام لە ئەنجامدا، تەواو پیلانەکان بۆ شکست دانی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی لە عێراق لە ماوەی ساڵی رابردوو شکستیان هێنا و ئەو هەڵبژاردنانە بە سەرکەوتوویی کۆتاییان پێ هات. پاش ئەوە لە خەزەڵوەری ساڵی ڕابردووش بە دەنگی متمانەی نوێنەرانی پەرلەمانی عێراق بە ١٤ وەزیری دەست نیشان کراوە لە لایەن عادڵ عەبدولمەهدی، دەوڵەتەکەی بە فەرمی پێکهات و چالاکییەکانی دەست پێکرد. مانگ و نیوێک پاش ئەوە واتە لە کۆتایی سەرماوەزی ساڵی ڕابردووش پەرلەمانتارانی عێراقی دەنگی متمانەیان دا بە ٤ وەزیری دیکەی ناسێندراوی عادڵ عەبدولمەهدی و بەو جۆرە ژماری وەزیرانی دەوڵەتی نوێی عێراق گەیشتە ١٨ کەس.

بەوشەوە هێشتا ٤ وەزارەتخانە لە سەرجەم ٢٢ وەزارەتخانەی عێراق بێ ئامانجن کە بریتین لە وەزارەتی بەرگری، وەزارەتی ناوخۆ، وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی داد. لەمناوە سەرۆک وەزیرانی عێراق هەوڵ دەدا ڕەزامەندیی گرووپ و کۆتلە و هاوپەیمانییە گەورەکانی پەرلەمانی بۆ دیاری کردنی ئەو ٤ وەزیرە وەرگرێت. وەک دەوترێت دانیشتنی هاوبەشی کۆتلە گەورەکانی پەرلەمانی و لەوان کۆتلەی بەنا و چاکسازی بۆ ئەو مەبەستە بەردەوامە.

لە لایەکی دیکەوە عادڵ عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشتر لە بۆنە و دانیشتنە جۆراوجۆرەکان بەردەوام جەختی لە زەروورەتی کامڵ کردنی کابینەی ئەو وڵاتە کردووە و ڕایگەیاندووە: "لایەنە بەرپرسەکان دەبێ هەموو هەوڵی خۆیان بۆ کامڵ کردنی لیستی کابینە بخەنە گەڕ". سەرۆک وەزیران هەروەها ڕاشیگەیاندووە: "دانوستانگەلی نێوان کۆتلە گەورە سیاسییەکان لە عێراقدا پێکهاتنی کابینەی بە دواوە بووە و ئێستاش هەوڵی هەمەلایەنە بۆ کامڵ کردنی کابینە لە ئارادایە".

درێژەی دانوستان٦ سیاسیی نێوان کۆتلەکانی "چاکسازی" و "بەنا" ئەوە دەسەلمێنێت کە کامڵ کردنی کابینەی عێراق بۆتە پرسێکی خێرا و هەمەگر. ئەوە لە کاتێکدایە کە هاوکات لە وڵاتانی رۆژئاوایی و عەرەبی شایەدی هەوڵی پڕۆپاگەندەیین بۆ پێشگری لە کامڵ بوونی کابینە و سازدانی بەربەستێکی سیاسی. هەتا بە وتەی خۆیان عێراق بەرەوڕووی قەیرانێکی سیاسی بێت.

هەر ئەو پیلانگەلەی بیانییەکان و چالاکیی دزێوانەی پڕۆپاگەندەیی ناوەندگەلی میدیایی رۆژائاوایی – عەرەبی بۆتە هۆی ئەوەی کە بەشێکی زۆری حزب، ڕەوت و گرووپە سیاسییەکانی عێراقی بە مەبەستی پووچەڵ کردنەوەی پیلانەکان، پاڵپشتی لە دەوڵەتی عەبدولمەهدی بۆ پڕۆسەی کامڵ کردنی کابینە بکەن.

هەر لەو پەیوەندییەدا، ڕەوتە جۆراوجۆرەکانی شیعە تا ئێستا پاڵپشتی خۆیان لە عەبدولمەهدی بۆ پێکهێنانی دەوڵەتێکی هەمەگر و بە دوور لە تایفەگەری ڕاگەیاندووە. بۆ وێنە سەید عەمار حەکیم رێبەری ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی بە ئاماژە بە زەروورەتی پەلە کردن لە کامل بوونی کابینە، باشتر کردنی ڕەوتی خزمەت گەیاندنی گرێ داوەتەوە بەو پرسە و جەختی لە زەروورەتی پاڵپشتی لە دەوڵەتی بەغدا لەو بارەیە کردووە.

هاوکات، کەسایەتیگەلی دیکەی ناسراوەی ناو حزب، گرووپ و ڕەوتەکانی شیعە لە عێراقدا پاڵپشتیی ڕاشکاوانەی خۆیان لە دەوڵەتی بەغدا بۆ کامڵ کردنی کابینە ڕاگەیاندوو. لەو کەسایەتیانە دەکرێ ئاماژە بە هادی عامری ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی بەدەر، موقتەدا سەدر رێبەری ڕەوتی سەدر و شێخ ئەکرەم کەعبی ئەمنیداری گشتیی بزووتنەوەی بەرخۆدان ئیسلامی نۆجەبا بکەین.

ئەو پاڵپشتیانە لە دەوڵەتی عێراق لە کاتێکدایە کە سازدانی قەیرانی "بۆشایی سیاسی" لەو وڵاتە بۆ پێشگری لە کامڵ کردنی کابینە و بەوجۆرە شەرعییەت سرینەوەی دەوڵەت لە رۆژەڤی بیانەییەکان و لە سەرووی هەموویانەوە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە؛ بە تایبەت ئەوەی کە ئەمریکییەکان لە قۆناغی ئێستادا بە دوای دەرفەتێکدا دەگەڕێن کە پێداگریی بەغدا لە سەر هەڵوێستەکانی و هاوڕێی نەکردنی واشنتۆن لە پرسی گەمارۆکان لە دژی ئێران قەرەبوو بکەنەوە.

بە گشتی خاڵیک کە سەبارەت بە میکانیزمەکانی ئەم دواییە لە بواری سیاسی عێراق سەرنج راکێشە، شکستی باڵی دەرەکی لە کاریگەری دانان لە سەر ڕەوتی سیاسی ئەو وڵاتەیە. ئەگەرچی هەندێک گرووپ، ڕەوت و کۆتلە سیاسییەکان لە عێراق لە سەر هەندێ بەربژێری عەبدولمەهدی ڕای جیاوازیان هەیە، بەڵام هیچکام لە گۆرانکارییەکانی ئەم دواییە بەرزبوونەوەی پێگەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانانی لە عێراقی بە دواوە نەبووە.

ئەوی ئەوڕۆ لە ڕەوتی سیاسیی عێراقدا شایەدین، کامڵ بوونی پڕۆسەی دیموکراسییە؛ پڕۆسەیەک کە لە گوڵانی ساڵی ڕابردوو دەستی پێکرد و تێیدا خەڵکی عێراق بە بەشداریان لە پای سندووقەکانی دەنگدان چارەنووسی ٤ ساڵی خۆیان بە بێ کاریگەری وەرگرتن لە دەستێوەردانی بیانی، دیاری کرد و ئیستاش ئەو پڕۆسەیە بەردەوامە.

News Code 26888

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 0 =